English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی
2017-07-13 [11:18 AM]

​ZNA - ھەولێر



ڤیتامین C کە بە (Ascorbic acid) ناسراوە لە ئاودا دەتوێتەوە و لە لەشدا خەزن نابێت،لەش لە ڕێگای خواردنەوە بەتایبەتیش سەوزە ،میوەی ترش، دەستیدەکەوێت.


ئەم ڤیتامینە بەشدارە لە دروستبوونی کۆلاجین ، بۆریەکانی خوێن، پێست ھەروەھا پارێزگاری لە ئێسکیش دەکات ھەربۆیە بە یەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان دادەندرێت.

لە گرنگترین ھۆکارەکانی کەمی ئەم ڤیتامینەش :


خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەم لە م ڤیتامینەیان تێدایە وادەکات لەش بێتوانابێت لە کۆکردنەوەیان ھەروەھا خواردنەوەی مەی ھۆکارە بۆلەناوبردنی ڤیتامین C لەش.


نیشانەکانی کەمی ڤیتامین C:

بێھێزی ئێسک و جومگەکان

ھەستکردن بە ھیلاکی

چاک نەبوونەوەی برینداری بە زووی

دەرکەوتنی پەڵەی سور لەسەر پێست

نەمانی ئارەزوی خواردن

دابەزانی کێش

تا،زۆر توشبوون بە ئەنفلۆنزا

ڕوتانەوەی قژ

توشبوون بە نەخۆشی زراو ئەم حاڵەتەش زیاتر لە خانماندا ڕودەدات

ھەستکردن بە تەمەڵی

دەتواندرێت لە ڕێگای کۆمەڵێک خۆراکەوە ڤیتامین C بۆ لەش دابین بکرێت ،لە گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە  : سەوزەوات نمونەش: بەزالیا ،بڕۆکی، قەڕنابیت،تەماتەی تازە،بیبەری تازەی شیرین بەتایبەتیش بیبەری زەرد،ئەو سەوزانەی کە ڕەنگێکی تۆخیان ھەیە وەک سپێناخ،زەعتەر.

میوە وەک شیلک،ئەنەناس،شوتی،کاڵک،کێوی،پرتەقاڵ،لالەنگی،سندی،لیمۆ.

خواردنە دەریایەکان ،جگەری مریشک، جگەری بەرخ پاش سورکردنەوەی لە ڕۆندا بە ڕێژەیەکی کەمیش لە شیری مانگا و بزندا ھەیە.

لە ڕێگای دەرمانخانەکانیشەوە دەتواندرێت دەستبکەوێت.





ئەم هەواڵە 871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad