English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامێرێکی تەکنەلۆژیا بۆ خەوێکی تەندروست دروست دەکرێت
2017-07-14 [11:34 AM]

ZNA- ھەولێر


 چەند کۆمپانیایەکی فەرەنسی و ئەمریکی داهێنان لە بواری تەکنەلۆژیا بۆ باشترکردنی خەوتن دەکەن، کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئامێرێکی دروستکردووە کە چەند هەستەوەر و دەنگی ئارامی تێداهەن و هانی خەوتن دەدەن، کۆمپانیاکانی دیکەش زیاتر بایەخیان بە شوێنی نوستن و رەنگ و رووناکی ژوور داوە.

ئامانج لەم تەکنەلۆژیایە چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆنە، ئەویش کەم و خراپ خەوییە. 

ماوەیەکە کۆمپانیای "ریزم"ی فەرەنسی دەستی بە فرۆشتنی ئامێرێک کردووە کە بە "دریم" ناسراوە. 

ئامێرەکە سوود لە چەندین هەستەوەر وەردەگرێت بۆ شیکارکردنی چالاکی مێشک و ئامادەکردنی چەند دەنگێکی هێمنکەرەوە. 
 
هوگۆ مێرسیەرم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ریزم، دەڵێ "تەواوی بیرۆکەی ئەم بەرهەمە پشت بە پێوانەی چالاکی مێشک دەبەستێت، ئەوەش لە رێی بەکارهێنانی دەنگەوە". 

مێرسیەرم ئاماژە بەوە دەکات کە بەکارهێنانی دەنگەکان و هاندانێکی میوزیکی دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ئەوەی باشتر بتوانین بخەوین. 

"ریزم" یش یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە سوود لە ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان وەردەگرێت بۆ درووستکردنی چەند ئامێر و ئەپڵیکەیشنێک بۆ باشترکردنی نووستن. 

هەندێک کۆمپانیای وەک "بێست بای" ئەمریکیش هەن کە داهێنانی گەورەیان لەم بوارەدا کردووە و ئامێری تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بە خەویان دروستکردووە، لەوانەش ئامێرێکی تایبەت بە چاودێریکردنی خەوی منداڵان و سیستەمێکی رووناکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڕ و رەنگی رووناکی ژووری نوستنی منداڵەکە. 

 جەیمس تریڤیزۆ، راوێژکاری بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای بێست بای، دەڵێ "ئامێرەکانی نووستن و تەکنەلۆژیاکانی نووستن خواست لە سەریان زۆر بووە. پێموایە ئەو شتەش کە وایکردووە بازاڕەکە باش بێت ئەوەیە کە خەڵکی زیاتر ئاگاداری باری تەندروستییەتی". 

یەکێکی دیکە لەو کۆمپانیایانەی لەم بوارەدا داهێنانی کردووە "سلیپ نەمبەر"ە، کە جێگایەکی نووستنی بە ناوی "360 سمارت" دروستکردووە. 

ئەم جێگایە بەو جۆرە دروستکراوە کە هەست بە جووڵەکە دەکات و زووش رێکدەبێت بۆ ئەوەی ئەو کەسەی نووستووە بە هۆی خراپی جێگاکەوە هەست بە ماندووبوون نەکات. 

یەکێکی دیکە لەو تەکنەلۆژیایانەی دروستکراوە گوێرەوییەکە کە چاودێری خەوی منداڵ دەکات. 

ئیریک لیهی، بەڕێوەبەری بەشی ئاڤنێت، دەڵێ "سەیری لێدانی دڵ و پلەی گەرماکە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین منداڵەکان تەندروستن و چۆن دەنوونن و دواترش هۆشداری دەدرێتە دایک و باوکەکان ئەگەر کێشەیەک هەبێت". 

کۆمپانیاکان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە لە سەر داهێنانەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بتوانن ژینگەی خەوێکی تەندروستانەتر بڕەخسێنن. 





ئەم هەواڵە 32191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad