English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندی نۆێی سناپ چات بەکارھێنەرانی نیگەران کردووە
2017-07-15 [09:39 AM]

ZNA-ھەولێر


هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات یه‌كێكه‌ له‌ تۆڕانه‌ی كه‌ به‌كاهێنه‌رێكی زۆری له‌ خۆی كۆكردۆته‌وه‌ ئه‌ویش به‌و كۆمه‌ڵه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ ناوازانه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر به‌دی ناكرێك كه‌ بریتیه‌ له‌ كاتێك به‌كارهێنه‌ران وێنه‌ و ڤیدیۆ كانیان پۆست ده‌كرد ئه‌گه‌ر هاورێكانیان (سكرین شۆتی) یاخود وێنه‌ی شاشه‌ی بگرێت ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆریك له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نیه‌ ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ سناپ چات لای به‌كارهێنه‌رانی گرینگ و نایاب ده‌ربكه‌وێت ، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی پۆسته‌كان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر یه‌كێی تره‌ له‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ئێستا دا به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردوه‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌ كه‌ له‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می iOS 11 به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن وێنه‌و ڤیدیۆكانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات لای خۆیان سه‌یڤ بكه‌ن و یاخود سكرینشۆتی بكه‌ن خاوه‌نی سناپه‌كه‌ش ئاگادار ناكرێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردوه‌ و كۆمپانیای سناپچاتیش تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

 

سەرچاوە: ماڵپەری تێك ئای

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 84190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad