English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هێنری لوئەی: کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد، بەهێزترین هۆکاری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەیە
2017-07-17 [02:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەیلەسووفێکی فەرەنسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد بە هۆکاری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەزانێت.

لە وتارێکدا کە لە هەفتەنامەی (لۆپوەن)ی فەرەنسیدا بڵاویکردووەتەوە، (بێرنارد هێنری لوئەی) فەیلەسووفی ناوداری فەرەنسا باسی لە پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان کردووە کە بڕيارە ٢٥ی مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لەو بارەیەوە دەنووسێت لە ڕەوانگەی ئەوروپییەکانەوە کە وڵاتی عێراق بە دروستکراوی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی دەزانن و وەک دەوڵەتێکی دەستکرد ناوی دەبەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان وەک نەتەوە – دەوڵەت دەڕوانن کە خاوەنی ڕەسەنایەتیی خۆیەتی، ڕیشەی قووڵی فەرهەنگی هەیە و ڕێز لە بنەما دیموکراتییەکان دەگرێت، لەوانە ئازادی و یەکسانیی ژن و پیاو و پاراستنی مافی کەمینەکان. پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پشتیوانییە لە دیموکراسی و ڕێزگرتنە لە مافی کەمینە نەتەوەییەکان کە بە ڕوونی لە هەڵسوکەوتی کوردەکان و هاووڵاتییانی غەیری کورد لە هەرێمی کوردستاندا دەردەکەوێت. پاڵپشتی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتییە لە بەرابەری و یەکسانیی ژن و پیاو لە کۆمەڵگە و ئەو بنەمایانەی کە وڵاتانی ئەوروپای لەسەر دامەزراوە.

نووسەر لە وتارەکەیدا دەنووسێت کە جێی گومان نییە سەرەڕای دوژمنان و نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان، ئەو دەوڵەتە دەبێتە هۆکاری زۆر بەهێزی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

(بێرنارد هێنری لوئەی) لە وتارەکەیدا لە هەفتەنامەی (لۆپوەن)، هەروەها ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و دەنووسێت کە لە ڕاستیدا پێشمەرگەی کوردستان بوو کە لە مانگەکانی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەری ڕابردوودا دەروازەکانی شاری موسڵیان بە ڕووی هێزەکانی سوپای عێراقدا کردەوە، هەر ئەوانیش بوون کە لەم ساڵانەی دواییدا بە تەنیا لە بەرامبەر داعشدا وەستان و بە کردنەوەی بەرەی شەڕی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر، شکستیان پێ هێنان.





ئەم هەواڵە 1867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad