English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کۆریای باشوور داوای گفتوگۆ له کۆریای باکوور دەکات
2017-07-17 [04:39 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەبارەت به چالاکییه دوژمنکارانەکانی کۆریای باکوور لەسەر سنوور، ئەمڕۆ کۆریای باشوور داوای لەم وڵاته کرد لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ بکەن.

 

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەگەر ئەم گفتۆگۆیه بکرێت، ئەمه یەکەم جار دەبێت له ساڵی٢٠١٥ـەوه ئەم دوو وڵاته پێکەوه دابنیشن.

 

"مون جای ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، له پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکان بەڵینی دابوو لەگەڵ کۆریای باکوور سەبارەت به پرسه سەربازییەکان گفتوگۆ بکات. کۆریای باکوور له چەند هەفتەی رابردوودا چەندین جار تاقی‌کردنەوەی مووشەکیی ئەنجام داوه.

 

"سو چو سوک" یاریدەدەری وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور داوای کردووه رۆژی هەینیی داهاتوو له ناوچەیەکی ناسەربازی له سنووری هاوبەشی نێوان ئەم دوو وڵاته، لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور گفتوگۆ بکەن.

 

سو چو سوک ئامانجی گفتگۆکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان به چالاکییه دوژمنکارەکانی کۆریای باکووره که بووەته هۆی هەڕەشەی سەربازی له ناوچەیەکی مەدەنی.

 

کۆریای باکوور چەندین جار رایگەیاندووه، لەگەڵ کۆریای باشوور دانانیشێت تاکو ١٢خزمەتگوزای وڵاتەکەی که پەنایان بۆ کۆریای باشوور بردووه، نەگەڕێنێتەوه.





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad