English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌... پێشانگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش له‌ موسڵ ببینه‌
2017-07-17 [05:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پۆلیسی فیدرالی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی دۆزیه‌وه‌ كه‌ رێكخراوی داعش بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئاماده‌ی كردوون.

پۆلیسی فیدرال ئۆتۆمبێله‌كانی كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ داعش دروستی كردون، له‌ پیشانگایه‌ك بۆ كامیره‌ی رۆژنامه‌نوسانی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی تیرۆر بۆ كوشتنی خه‌ڵنی بێتاوان به‌كاری ده‌هێنا، بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و پیشانگایه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ و به‌ گۆڕستانی ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعشی وه‌سف كردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی نین و ده‌بل ئه‌كسله‌ بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ كراون.

ده‌یلی مه‌یل وتی، ئۆتۆمبێله‌كان ئۆتۆمبێلی ئاسایین و ده‌توانرێت له‌ هه‌موو پیشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل بكڕدرێت، رێكخراوی داعش بۆ ئامێری شه‌ڕ گۆڕانكاری تێدا كردوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ وتی، هێزه‌كانی عێراق دوای رزگاركردنی حه‌مام عه‌لیل ئه‌و ژماره‌ ئۆتۆمبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌كان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ به‌رده‌م كامیره‌ی رۆژنامه‌وانان.





ئەم هەواڵە 2947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad