English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی دیپلۆماتکارانی ئێران کۆدەبنەوە
2017-07-17 [07:35 AM]

ZNA- هەولێر


 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە میانەی کۆبوونەوە گشتییەکانیان کە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق ساڵانە لەگەڵ کونسولخانەکانیان لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامی دەدات و ئەمساڵیش لە ھەولێر ئەنجامیان دا، دوای کۆبوونەوەکە،‌ بەشدارانی کۆبوونەوە بە سەرپەرشتی "ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد کە لە کونسلەکانی ئێران لە ھەولێر، سلێمانی، بەسرا، نەجەف و کەربەلا و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان پێکھاتبوو.

 

لە دیدارێکدا شاندی میوان جەختیان لە پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە و ئامادەییی وڵاتەکەشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا و پێشکەشکردنی ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، نیشان دا.

 

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و ھاوکارییەکانی ئێرانی لە ڕابردوو ئێستادا بۆ ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییی ھەرێمی کوردستانی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران نیشان دا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێران دەتوانێت لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ھەروەھا پوختەیەکیشی دەربارەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و پێشھاتەکانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش پێشکەش کرد.





ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad