ZNA - ھەولێر
گەنمەشامی زەرد بەشێوەی کوڵاوی یان برژاوی بێت ئەوە سودی زۆر دەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ و بڕێکی باش ڤیتامین بەجەستەی مرۆڤ دەبەخشێت، گرنگترین سودەکانی ئەم خۆراکە :
١- گەنمەشامی زەرد بڕی پێویست ووزە و پرۆتین و کاربۆھیدرات و چەوری بەجەستە دەبەخشێت .
٢- ئەم خۆراکە بڕێکی زۆر ڕیشاڵ لەپێکھاتەیدا ھەیە ،ئەمەش یارمەتی ڕێکخستنی کاری ھەرس کردن دەدات لەگەدەدا .
٣- بەھۆی ئەوەی دژە ئۆکسێنەرەکان لەپێکھاتەیدا ھەیە ،مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەکانی شێرپەنجە .
٤- ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمخوێنیان ھەیە دەتوانن سود لەگەنمەشامی ببینن بۆ چارەسەریی ئەم نەخۆشیە .
٥- ڕێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت .
٦- مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ .
٧- بڕێکی باش کارۆتین لەپێکھاتەیدا ھەیە و ئەمەش چاو دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشیەکان .
٨- ترشی بانتوسینیک لە پێکھاتەی گەنمەشامی زەردا ھەیە و ئەمەش ھۆکار دەبێت بۆ شیکردنەوەی کاربۆھیدرات و شەکری ناو خوێن، بەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە .
ئەم هەواڵە 6415جار خوێندراوەتەوە |