English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئاسايشى كه‌ركووك پێنج داواكراو به‌ تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگيركرد
2017-07-17 [08:53 AM]

ZNA- ھەولێر


له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا، هێزه‌كانى ئاسايشى كه‌ركووك، له‌ شارۆچكه‌ى داقوق پێنج داواكراويان ده‌ستگير كرد.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسايشدا هاتووه‌: به‌پێی چەند زانیارییەک و دوای چاودێریەکی ورد ئەمڕۆ ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە شاروچکەی داقوق توانیان 5 تیرۆریستی داواکراو دەستگیربکەن به ناوەکانی  (م.أ.م) و (ع.م.ج) و (ھ.أ.م) و (م.ر.ص)و (أ.م.ن) کە خەڵکی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی حەویجە و شارەدێی عەباسی بوون.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئەم تیرۆریستانە داواکراون لەلایەن دادگای لێکوڵینەوەی کەرکووکەوە بە پێی مادەی (4)ی تیرۆر، بەشێک لەم تیرۆریستانە چەکداری داعش بوون و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کارو کردەوەی تیرۆریستی جۆراوجۆر.

راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،ئەم تیرۆریسته‌ داواکراونه‌ شانه‌ی نوستوی داعش بوون و زانياريان دەدایە تیرۆریستانی داعش.

اسماعيل حكيم





ئەم هەواڵە 1819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad