English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌گه‌ڕ حه‌شد به‌شداریی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بكات شاره‌كه‌ ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێشی جه‌نگ
2017-07-17 [09:36 AM]

ZNA-ھەولێر


سوپاسالارى پێشووى عێراق، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان به‌شداری نه‌كه‌ن و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی بكات، شاره‌كه‌ ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێشی جه‌نگ.

بابەکر زێبارى سوپاسالارى پێشووى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى" شارۆچکەى تەلەعفەر پێش ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوە بە هۆى بۆردومانەکانى حەشدى شەعبى و تەقینەوەکانى چەکدارانى داعش لە ناوەندى شارەکە، بەشێکى زۆرى وێران بووە. لە ئێستاشدا بەشێکى زۆرى سنوورى قەزای تەلەعفەر لەژێر کۆنتڕۆڵى حەشدى شەعبیدایە".

زێبارى دەڵێت "بەشداریکردنی میلیشیاکانى حەشدى شەعبى لە ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر مەترسى شەڕى تایفى و مەزهەبى نێوان پێکهاتەکانى شارۆچکەى تەلەعفەرى لێدەکەوێتەوە، چونکە لە ئێستادا ناکۆکییەکانى نێوان شیعە و سوننەکانى تەلەعفەر قووڵتر بوونەتەوە، دواى بەشدارى حەشدى شەعبى لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەکە ناکۆکى نێوان پێکهاتەکان به‌ره‌و قۆناغێکى ئاڵۆزتر و نەخوازراوتر ده‌ڕوات".

سوپاسالارى پێشووى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "بە هۆى بوونى چەندین تێبینى لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە مووسڵ و دەورووبەربه‌ری ئێستا هەم خەڵکى تەلەعفەر هەمیش تورکیا ناڕازیین لە بەشداریکردنی حەشدى شەعبى لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر، بۆیە باشتر وایە بەشدار نەبێت، جگە لەمەیش ئەگەر حەشدى شەعبى بەشدار بێت لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارۆچکەى تەلەعفەر، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بە هیچ شێوەیەک بەشدار نابن، بەو هۆیه‌شه‌وه‌ تەلەعفەر دەبێتە خۆڵەمێشى جەنگەکە".

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌ توركییه‌كه‌، فەریقى یەکەم بابەکر زێبارى پێی باشه‌، له‌ بری حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانان رۆڵ لە ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەلەعفەردا ببینن  و ئاشکراى دەکات کە "سوپاى عێراق و دژە تیرۆر و هێزەکانى دیکەى چوارچێوەى وەزارەتى بەرگرى عێراق، بەشى ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارەکە ناکەن، چونکە ژمارەی هێزەکانیان کەمن، بۆیە پشتیان بە حەشدى شەعبى بەستووە، بەڵام ئەگەر هاوپەیمانان پاڵپشتییەکى ئاسمانى زیاتر بکەن، ئەو کاتە ئەو بۆشاییە سەربازییە پڕ دەبێتەوە کە حەشدى شەعبى دەیگێڕێت".

بابه‌كر زێباری سوپاسالارى پێشووى عێراق، لە باره‌ی مووسڵه‌وه‌ و گوتى" ئۆپەراسیۆنى سەربازى شارى مووسڵ کۆتاییهات، بەڵام داعش له‌ موسڵ کۆتایی نەهاتووە.

اسماعيل حكيم





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad