English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی پەیمانگای راھێنان و گەشەپێدان ھاوشێوەی بڕوانامەی بەکالریۆس ئیمتیازات وەردەگرن
2017-07-17 [10:09 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوێنی یەکشەممە 16/7/2017 بە نووسراوی فەرمی، وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی داوەتەوە، بە خەرجکردنی گشت ئیمتیازاتەکانی بەکالوریۆس، بۆ دەرچووانی پەیمانگەکانی راھێنان و گەشەپێدان لە وەزارەتی پەروەردە.

لە نووسراوەکە دا ئەوە خراوەتەڕوو، دەرچووانی پەیمانگای ڕاھێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، و ئیدارەی گەرمیان) دوای دەرچوونیان لە پەیمانگە، ماف و ئیمتیازاتی بە کالوریۆس وەردەگرن کە بریتییە لە خەرجکردنی (45%)ی بڕوانامەی بەکەلۆریۆس لە رووی دارایی و کارگیری، بەمەرجێک لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردە دەرنەچێت، هەرووەها لە کاتی گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتێکی تر ئەو ماف و ئیمتیازانە وەرناگرێت، ھاوکات ھەڵگرانی ئەم بڕوانامەیەش ناتوانن درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.

زرار ناجي





ئەم هەواڵە 1840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad