English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاو لەسەر مانگ دۆزرایەوە
2017-07-26 [02:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەوە ئاشكراکرا کە پاشماوەی گڕکانەکانی سەر رووی مانگ، رێژەیەکی بەرچاوی ئاو لە خۆدەگرن.

 

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Science Daily، زانایانی هەردوو زانکۆی براون و هاوای لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێگەی بەکارهێنانی زانیارییەکانی مانگە دەستکردەکانەوە، گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە رەنگە لەناو پاشماوەکانی گڕکانەکانی چاخە دێرینەکانەوە بڕێکی زۆر لە ئاو گیری خواردبێت.

 

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری Nature Geoscienceدا بڵاوکراونەتەوە و تیادا زانایان پێوانەیان بۆ رەنگدانەوەی تیشکەکانی سەر رووی مانگ لە رێگەی ئامێرە خولاوەکانەوە، کردووە.

 

زانایان لە شەپۆلی ئەو تیشکانەیان کۆڵیوەتەوە کە لەسەر رووی مانگەوە تیشکیان داوەتەوە یان ئەو تیشکانەی کە رووەکە هەڵیمژیون و لەو رێگەیەوە توانیویانە بگەنە ئەو ئەنجامەی کە چ جۆرە کانزا و پێکهاتەیەک لەوێ بوونیان هەیە.

 

لە هەموو پاشماوە گڕکانییەکاندا ئاو دۆزراوەتەوە.

 

دوای لێکۆڵینەوەی چڕو پڕ لەسەر ئەو زانیاریی و دیمەنانەی لە رێگەی ئامڕازەکانەوە دەستیانکەوت، زانایان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تاقیگەدا لەسەر نموونە وەدەستهاتووەکان کرد.

 

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیاندا، زانایان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە نزیکەی هەموو پاشماوە گڕکانییەکان ئاویان تێدایە.

 

لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە رووی مانگ لە رووی بوونی ئاوەوە، دەوڵەمەندە.





ئەم هەواڵە 64501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad