English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسانترین مۆڵەتی شوفێری لەم ووڵاتانەیە
2017-07-29 [11:09 AM]

Z.N.A


مەكسیك
لە ووڵاتی مەكسیك تەنیا پێویستە بڕە پارەیەی دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری بدەیت و لەسەر كورسی دانیشی تەنانەت تەمەنیش دیاری نەكراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری و تەنیا دەتوانیت بلێیت كە من دەتوانم شوفێری بكەم و هەندێك واژوو دەكەیت و مۆڵەتەكەت وەردەگریت زۆرینەی خەڵك لە تەمەنی 16 ساڵی دەچن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری كە بۆ 1 ساڵە،  بەڵام بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی A  دەبێت تەمەنت 18 ساڵ بێت كە بۆ 3 ساڵە لە پایتەختی مەكسیك 21 ملیۆن كەس ژیان دەكەن و هەوایەكی خراپی هەیە كە لە ئێستا دا حكومەتی مەكسیك داوای لە هاووڵاتیان كردووە ئۆتۆمبێل بەكارنەهێنن تەنانەت بۆ یەك رۆژیش بێت بەهۆی پیسی ژینگە و هەوا.
ژاپۆن
بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری لە ژاپۆن دوو پێشنیار دەدرێت، یەكەمیان ئەوەیە كە دەتوانیت لە رێگەی كۆمپانیاكانی فێربووونی ناونووسین بكەیت و دواتر پێویستی بە تێستی شوفێری ناكات، دووەم ئەوەیە كە تۆ بلێیت من دەتوانم شوفێری بكەم ئەوكات تێست وەردەگیرێت و هەر هەمان كات مۆڵەتی شوفێریت پێدەدرێت، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری ژاپۆن بۆ كەسانی بیانی 7000 دۆلارە.
دانیمارك
تا تەمەنی 18 ساڵی ناتوانیت داوای وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری بكەیت بەڵام لە تەمەنی 16 ساڵی دەتوانیت شوفێری بە تەراكتۆر بكەیت لەم ووڵاتە دەبێت ئەو كاتژمێرەی بۆت دیاریكراوە تەواو بكەیت و دواتر تێست دەكرێت كە دەرچووی ئەو كاتە مۆڵەتی شوفێری پێدەدرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری ئەم ووڵاتە دەبێت 2000 دۆلار خەرج بكەیت و تا تەمەنی 70 ساڵی پێویستی بە نوێ كردنەوە نیە دوای تەمەنی 70 ساڵی پێویستە هەر دوو ساڵ جارێك سەردانی هاتووچۆ  بكەیت بۆ نوێ كردنەوە.



 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad