Z.N.A
تابلۆیەكی دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە حەراجێك بە نرخی 29هەزار و 148 دۆلار فرۆشرا ئەو تابلۆیە بینا و باڵەخانەی ترامپ نیشان دەدات، لە كاتی حەراج یەكەم نرخ كە بۆی دیاری كرابوو 9000دۆلار بوو كە لە ساڵی 2005 لە حەراجێكی خێرخوازی كێشابووی خاوەنیتابلۆیەكەی دواتر دایە حەراجی بیت دیساندرزلە لۆس ئەنجلۆس مایكل كرك بەرێوەبەری حەراجەكە ووتی ئەم تابلۆیە زۆرینەی لایەنگرانی ترامپ و ئەم كەسانەی كە كەل و پەلی سەرۆكەكانی ووڵاتان دەكرن بەدوای كرینی بوون. شایانی باسە پێشتر دۆنالد ترامپ ئۆتۆمبێلێكی فیراری و داری گۆڵف و شیشەیەكی ویسكی بە واژووی خۆی فرۆشتووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad