English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بە نەخێر دەنگ بدەیت!
2017-07-30 [03:50 AM]

نووسینی: زکری موسا



ئەگەر بە نەخێر دەنگ بدەیت، ئەگەر ناتەوێ گەلەكەت سەربەخۆ بێت، ئەگەر دەنگی نەخێر باڵادەست بێت و ئاوازی داگیركار و نەیار ئیرادەمان بشكێنێت:
1. كوردستان لاواز دەکەیتەوە و، کورد مافی دەخورێت.
2. قوربانیدانی سەدساڵەی گەلی كوردستان بەفیڕۆ دەڕوات.
3. چارەنووسی خۆمان و، نەوەکانی پاش خۆیشمان ڕەش و تاریک دادەگەڕێت.
4. ویست و مەیلی تاكی كورد کز و لاواز دەبێت و، بڕوای بە خۆی نامێنێت.
5. دەبیتە کۆسپ و لێ ناگەڕێی کوردستانیان ببنه خاوەن دراو و پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی خۆی.
6. كوردستان وەکو پێویست خۆی پێ ناپارێزرێت و، هەمیشە دەکەوێتە بەر هەڕەشەی حكوومەتی ناوەندی و دراوسێكانی.
7. ئاسمان و سنووری کوردستان هەر بە دەست ئێراقەوە دەبێت.
8. ئاڵای كوردستانەکەمان لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا ناشەكێتەوە.
9. چارەنووس و بژێویی ژیانمان دەكەوێتەوە دەستی ئەو بەغدایەی بوودجەی لێ بڕیوین.
10. كوردستانیش دەکەوێتە گێژاوی هەڕەشە و شەڕ و ململانێ خێڵەکیەکەی ناو ئێراقەوە.
11. کوردستان، دەستێوەردان و دەستی بێگانەی لێ نابڕێت.
12. بڕیار و چارەنووسمان بە دەست خۆمانەوە نامێنێت.
13. كولتوور و فەرهەنگ و زمانی وڵاتەکەمان گەشە ناكات و، ئاستی زانستیەکەی لەوەی هەیە، تێپەڕ ناكات.
14. بۆ وەرگرتنی هەر مافێکی ڕەوای خۆمان، هەر دەبێ چاوەڕێی شەڕ بین.
15. كەركووك و شنگال و خانەقین ناگەڕێنەوە سەر كوردستان.
16. مەیلی ئازادیخوازیەکەی پارچەكانی تری كوردستان سارد دەبێتەوە.
17. كوردستان، دەستی لە هاوپەیمانەتیی دۆستەکانی دەبڕێت.
18. کوردستان نە پلانی درێژخایەنی ئابووریی دەبێ، نە لە ڕووی ئابوورییەوە گەشە دەكا.
19. گەشەی كوردستان لە هەموو بوارێکدا دەبەسرێت بە بەغداوه.
20. ئێراق، خۆی لە سامان و خێروبێری کوردستان دەکاتەوە خاوەن و، بە مەیلی خۆی دابەشی دەکا.
21. گەندەڵی و ناسەقامگیری و فەرهەنگی نكۆڵیكاریەکەی بەغدا بەرۆکمان دەگرێتەوە.
22. دەبینەوە پاشکۆ و هاووڵاتیەکی پلەدوو.
23. هەڕەشەی تیرۆرمان لە کۆڵ نابێتەوە.
24. لە پەرلەمانی ئێراقدا هەر کەمینە دەبین و ناچارین مل بە مەیلی زۆرینە بدەین.
25. لە وڵاتێكدا دەمێنینەوە كە هاوبەشی و سازانی لێ پێشێل دەکرێت.
26. لە دەوڵەتێكدا دەمێنینەوە كە كوردستانی جینۆساید كردووە؛ هەوڵی تواندنەوەی ناسنامه ی كوردی داوە؛ خاکەکەیشی لێ داگیر كردووە.
27. هەرگیز نابینە بەشێكی كاروانە جیهانیەکەی مرۆڤایەتی.
28. ڕۆڵەی کورد، بە ئاسانی ناگاتە ناوەندە جیهانیەکانی وەرزش و زانست و داهێنان.
29. دیارە سەروەری و ئازادی بە گەلەكەت ڕەوا نابینت، بۆیە سەربەخۆییت بە لاوە پەسند نیە!
30. ڕەوتی دیمۆکراتیک و دامەزراوەكانی وڵاتەکەمان كامڵ نابێت.
31. زمانی دایكت تا هەتایە دەبێتە زمانێکی پاشکۆ.
32. پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی کوردستان ناپارێزرێن.
33. پێكەوەژیان و فەرهەنگە دێرینەکەی گەلی كورد دەكەوێتە بەر هەڕەشەی نەمان.
34. دەستوورمان نابێت و، وڵات سەقامێکی تەواو وەرناگرێت.
35. چەمكی هاووڵاتیەتی چەکەرە ناکا و، داژدارەتی (ئینتیما) ی حزبی جێی دەگرێتەوە.
36. ئامانجەکانی گەلی کوردستان، لە ڕزگاری و ئازادی و دیمۆکراسیەوە بیگرە هەتا دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری، هیچ کامێکیان بەبێ سەروەری و دامەزرانی دەوڵەت دەستەبەر ناکرێت.
37. ژیانی ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیمان گەشە ناكات.





ئەم هەواڵە 7474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad