English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دوای 11 ساڵ موقتەدا سەدر به‌داوه‌تی فه‌رمی سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات
2017-07-30 [04:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نووسینگەی رەوتی سەدر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌، كە ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سعوودیە، موقتەدا سەدر بەرەو سعوودیە بەرێكەوت.

 

هاوكات سەرچاوەیەكی سیاسی لە رەوتی سەدر رایگەیاند كە ئەم سەردانەی موقتەدا سەدر بۆ سعوودیە، گرنگی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعوودیە و عێراق دووپات دەكاتەوە كە لەوێ‌ لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسانی باڵای سعوودیە كۆدەبێتەوە.

 

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "موقتەدا سەدر سەرکردەیەکە كە داوای بوونی پەیوەندییەكی باش و هاوسەنگ لە نێوان سەرجەم وڵاتانی دراوسێدا دەكات".

 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە موقتەدا سەدر هەوڵ دەدات ئەو بیرۆكەیە لا ببات كە لەسەر عێراق وەرگیراوە لەوەی وڵاتێكە كەوتووەتە ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران و گوتیشی: "موقتەدا سەدر لە زۆربەی پرسەكانی ناوچەكە بە تایبەتیش رەوشی سووریا بۆچوونەكانی پێچەوانەی ئاراستەكانی ئێرانە".

 

سەرچاوەكە نەشیشاردەوە كە ئێران هەوڵدەدات حەشدی شەعبی لەسەر حیسابی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەهێزتر بكات بەڵام موقتەدا سەدر ئەو ئاراستەیە رەت دەکاتەوە و چەند جارێكیش داوای كردووە كە دوای شەڕی دژ بە داعش حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێتەوە و تێكەڵی هێزە فەرمییەكان بكرێت.

 

لە دوای ساڵ ٢٠٠٦وە ئەوە یەكەم جارە موقتەدا سەدر سەردانی سعوودیە دەكات.

 

سه‌رچاوه‌: AA





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad