English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چیمان لە عێراق قازانجکردووە؟
2017-07-31 [12:42 PM]

نووسینی: ئاواز حەمید ئەفەندی


 

هەموو رێگاكانی پێكەوەژیان و هێشتنەوەی عێراق وەكو قەوارەیەكی سیاسی یەكگرتووی سەربەخۆمان تاقیكردەوە.
هەموو فۆڕم و شێوازەكانی حوكمڕانی لە عێراق شكستی هێناوە، پێكهاتەكانی بە ناهاوسەنگی بە لۆژیكی هێز خراونەتە ئەو چوارچێوەیە كە ناوی عێراقە. كورد هۆكارێك نەبووە بۆ شكستی ئەم وڵاتە بەڵكو هەمیشە هۆكاری نزیكبوونەوەی پێكهاتەو لایەنە ناكۆكەكان بە تایبەتی شیعەو سوننە بووە، هەر كاتێكیش ئەو دوو پێكهاتەیە گەیشتبنە بەرژەوەندییەكی هاوبەش دژی كورد وەستاونەتەوە، هەر كاتێكیش شیعە یان سوننە لە ماوەی 96 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق هەستی بەهێزو بازووی خۆی كردبێت زانیبێت هەلومەرجی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەبارە، پەلاماری كوردستانیداوە.
 جولاندنی تانك و زریۆپۆش لە دوای ساڵی 2003  ،  بڕینی مووچەو قوتی خەڵك و فەرمانبەران و كەمكردنەوەی پشكی دەرمان و بەشە خۆراكی خەڵكی كوردستان لە لایەن مالیكی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق. راستە  هێزی سەربازی دژی كورد بەكارنەهێنا بەڵام مالیكی هۆكاری یەكەم كەوتنی موسڵ و سەرهەڵدانی داعش بوو كە بە هۆییەوە بە سەدان هەزار كوردی ئیزدی ئاوارە بوون بە دەیان هەزاریان بریندراو كوژران و كچ و ژنانیان بە كەنیزە كران لە شوێنی زێدی باب و باپیرانیان دەربەدەركران.
حەقە هەموو كوردێك هەموو كوردستانییەكی هۆشیارو نیشتمانپەروەر پرسیار لە خۆی بكات ئێمە چیمان لە عێراق قازانج كردووە؟ ئایا دەكرێ‌ هەموو چەند ساڵ جارێك هەڵەبجەو ئەنفال و كۆمەڵكوژییەكی شنگال دووبار ببێتەوە؟
كەواتە بڕیاری راست و دروست ئەوەیە خەڵكی كوردستان لە كەرنەڤاڵێكی نیشتمانی و نەتەوەیی ئایندەی خۆی و منداڵەكانی دابین بكات و بەشداری ریفراندۆم لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ بكات بە بەڵێ‌ و بە رێگای ئاشتیانە ماڵئاوای لە وڵاتێك بكات كە سەرچاوەی ناكۆكی و خوێن رشتن و ماڵوێرانی بووە بۆ خۆیان و بۆ ئێمەش.
 





ئەم هەواڵە 6157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad