English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دووەم جار، لە بەرامبەر دوو دەسکەوتى گرینگ، خاتوو بەیان سامى کرایە ئامانج  
2017-07-31 [08:29 AM]

نووسینی: عەبدۆلخالق محەمەد



نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا خاتوو بەیان سامی عبدالرحمن، کەسێکى خاوەن ئەزموونى کارى دیپلۆماسیە. چەندین ساڵە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم دەکات، پێشتر لە بەریتانیاو ئێستاش لە ئەمریکا. وەک رۆژنامەنوسێکى پڕۆفیشناڵ لە میدیاى جیهانى کارى کردووە. ئەو کە دەدوێت و قسە دەکات حیساب بۆ ووشەکانى دەکات و دیپلۆماسیانە پەیامەکان دەخاتەڕوو.

لە چوارچێوەى ووتارەکەى لە كۆنفرانسی "كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا‌"، له‌ واشنتۆن کە بۆ سەربەخۆیى کوردستان بەڕێوەچوو، خاتوو بەیان سامی کۆمەڵێ داتاو زانیارى دروستى خستەڕوو سەبارەت بە گەشەپێدانى هەرێم لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو لەگەڵ دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنان بۆ بووژانەوەى ژێرخانى ئابوورى هەرێم.

بەڕێزیان گووتى کارەبا گەیەندراوەتە هەموو شوێنێک و هاوکات بڕێک لەو بەرهەمە هەناردە دەکرێت. دواى ئەم ووتارە،  وەک جاری پێشوو توتیەکان بێ ئەوەی بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی بۆ بکەن هەوڵیاندا بە چەند دەستەواژەیەکی نەشیاو ڕای گشتی چەواشە بکەن.

روون و ئاشکرایە کاردانەوەکان هى ووتارەکەو کێشەى کارەبا نەبوو، چونکە کارەبا زۆرى لەسەر ووتراوەو شتێکى تازە نییە باس بکرێت. گەورە کردنى ئەو بابەتە پەیوەست بوو بە كۆنفرانسی "كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا‌"، کە لە کۆنگرێسى ئەمەریکا بە ئامادەبوونى بەڕێزان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى کەرکوک و ژمارەیەکى زۆرى ئەندامانى کۆنگرێس و سیاسەتوان و ئاکادیمیست بەڕێوەچوو. کێشە ووتەکانى خاتوو بەیان نەبوو، بەڵکو ئەوانەى چاویان بە سەربەخۆیى کوردستان هەڵنایە هەوڵیاندا ئەم هەنگاوە گرینگە کەم بایەخ بکەن.

دیارە  ئەگەر سیستەمێکی باشی دابەشکردنی کارەبا هەبێت، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای کوردستان بەشی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات، لەڕووی دابەشکردن کەم و کوڕی هەیە، نەک بەرهەم هێنان. لەهیچ ماڵێکی گەورە لە ئەوڕوپا ئەو بڕە کارەبایە بەکار نایەت کە لە بچووکترین ماڵ لە کوردستان بەکاردێت. جگە لەوەی سەرپێچی زۆری ماڵان و کارگەو شوێنەکانی کەرتی تایبەت و باخە دوورە دەستەکان کراوەتە سەر کارەبا. بۆیە بەرهەمێکی زۆر لە بەرامبەر داهاتێکی کەم بەفیڕۆ دەچێت. دیارە حکومەتى هەرێم هى هاوینى ئەمساڵ نییە، لە ماوەى تەمەنى توانى تۆڕى کارەبا بۆ هەزاران گوندى خاپوورکراو ببات، سەدان گەڕەکى تازە دروستکراون و تۆڕى کارەبایان بۆ چووە. کێشەى دابەشکردن سیستەمى کۆنەو لەگەڵ دونیاى سەردەم ناگونجێ، ئەم لایەنە پێویستى بە نووژەنکردنەوەیە.

سەبارەت بە هەناردە کردنى کارەبا بۆ دەرەوە بەڵێ حکومەتى هەرێم بەرهەمى کارەباى زیادەى هەیە بۆ چەند شوێنێکى عیراقى دابین دەکات. لەم بارەیەوە گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانى ڕاگه‌یاند ئێستا هه‌رێمى كوردستان بڕی 400 مێگاوات كاره‌با بۆ شارى مووسڵ دابین ده‌كات، ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ش بۆ پرۆژه‌كانى ئاوه‌ له‌و شاره‌دا، چونكه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شاره‌كه‌، پێویستیان به‌ ئاوو خزمه‌تگوزارى دیكه‌یه‌.

وەک ئاماژەم پێدا دوژمنانى ئارامى و پێشکەوتن و سەقامگیرى کوردستان لە چوارچێوەى ئیڕهابى فیکرى هەوڵ دەدەن بە هەر شێوەیەک بێت لە بەهاى دەسکەتەکان کەم بکەنەوە. پارساڵ کە یاداشتێکى سەربازى گرینگ لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا ئیمزا کرا دیسان خاتوو بەیانیان کردە ئامانج و هێرشێکى ناڕەوایان دەستپێکرد. بێگومان تەنها بۆ بەلارێدابردنى شەقام بوو لە بەرامبەر ئەو دەسکەوتە گرینگەى هەرێم کە پێشمەرگەو سوپاى ئەمەریکا رێکەوتن ئیمزا بکەن. 

هیوادارم دەزگاکانى راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تاکەکان چیتر نەبنە فاکتەرێک بۆ شێواندنى راستیەکان. هەردامەزراوەیەکى میدیایى یان هەر کەسێک کاتێ دەیەوێت بابەتێک بڵاو بکاتەوە با ئەخلاقى کارى رۆژنامەوانى لەبەرچاو بگرێت و بابەتەکان وەک خۆى بڵاوبکاتەوە.





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad