English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی بێدەنگی بۆ مێشکت
2017-08-01 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 


بە پێی راپۆرتی ھەواڵی زانستی ئیرنا، بە ھۆی زۆر بوونی دەنگەدەنگ لە شوێنی ژیانی مرۆڤ لە ماڵەوە و دەرەوەدا، مرۆڤ زیاتر بۆ شوێنێکی بێدەنگ دەگەڕێت.

لە ئەنجامی ئەوەدا ریجیمی بێدەنگی ١٠ خولەکی بەیانیان، یان بەرنامەی بێدەنگی ١٠ رۆژە دروست بووە.

ئەنجامی ئەرێنی بێدەنگی بۆ مێشک لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بێدەنگی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دلەراوکێ.

بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، دەنگەدەنگ، ھۆکاری بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و جەڵتەی دڵە، توانای بیستن کەم دەکاتەوە و بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی دەخاتە مەترسیەوە.

دەنگە بەرزەکان بە ھەستیارگەیاندنی بەشی "ئامیگدال" لە مێشکدا کە ئەرکی ئەو ھەست کردنە بە ھەستەکان، دەبێتە ھۆی دلەراوکێ و بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنی کۆرتیزۆل.

بێدەنگی رێک بە پێچەوانەی دەنگەدەنگەوە، کاریگەریەکانی دلەراوکێ لەسەر میشک و جەستە دوور دەخاتەوە.

بە پێی راپۆرتێک کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە گۆڤاری Heart بڵاوبووەتەوە، دوو خولەک بێدەنگی زیاتر لە گوێگرتن لە مۆسیقایەکی ئارام، دەبێتە ھۆی ئارام کردنەوەی مرۆڤ.

بێدەنگی، توانای بیرکردنەوە و رێکخستنەوەی میشک بەھێزتر دەکات.

ئەو کیشە و گیر و گرفتانەی لە ژیانی رۆژانەدا تووشمان دەبن، مێشکمان ماندوو دەکەن و توانای کۆنتڕۆڵی پلان و بەرنامەکانمان کەم دەکاتەوە، کە دەنگەدەنگەکان نامێنن، مێشک کارەکانی خۆی رێک دەکاتەوە.

لە بێدەنگیدا، بەشەکانی مێشک چالاک دەبنەوە، کاتێک لە بێدەنگیدا دادەنیشین، ھەموو بەشەکانی مێشک چالاک دەبنەوە، ئەم بەشانە بە بەردەوامی پەیوەندیان پێکەوە ھەیە، ئەم تۆڕانەی مێشک کاتێک زۆرترین پەیوەندیان پێکەوە ھەیە کە مرۆڤ کەمترین پەیوەندی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا ھەبێت.

بێدەنگی  خانەکانی مێشک چاک دەکاتەوە.
 





ئەم هەواڵە 5041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad