English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌سوودە گرینگه‌کانی ترێی ڕەش
2017-08-01 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ڕەنگی سەوزەوە بۆ سور و دواتر بۆ وەنەوشەی ، ترێ یەکێکە لە میوە زۆر بەسوود و بەتامەکان بۆ تەندروستی بە ھەموو شێوە و ڕەنگە جیاوازەکانیەوە .


چەندین توێژینەوەی نوێ باس لە سوود و تایبەتمەندیەکانی ئەم میوەیە دەکەن و تۆش دەتوانیت دوای زانینی ئەم زانیاریانە لەسەر ئەم میوەیە ڕۆژانە ترێ بخۆیت .

١- شێرپەنجە:- لەناو ئەم میوەیەدا پێکھاتەی دژە ئۆکسێنەری بەھێز وەک "پۆلی فینۆل " ھەیە و ئەمەش ڕێگری دەکات لە توشبوون بە چەندین جۆر لە شێرپەنجە وەک "پەنکریاس و ڕیخۆڵە و دەم و منداڵدان و زراو و پرۆستات وقۆڵۆن"

٢- نەخۆشیەکانی دڵ :- بە ھەمان شێوە دژە ئۆکسێنەری جۆری "پۆلیفینۆل" کە لەناو ئەم میوەیەدا ھەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ملولەی خوێن کەمدەکاتەوە و توێژینەوە نوێکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە "ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم " کە لەناو ترێ دا بوونیان ھەیە مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دەپارێزێت .

٣- یەرزبوونەوەی پەستانی خوێن :- زۆرکات پزیشکەکان ڕێنموی ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنیان ھەیە ئەم میوەیە بخۆن چونکە بڕی پێویست لە پۆتاسیۆم ی تیادایە و ھاوسەنگی ئاستی سۆدیۆم دەپارێزێت لەناو لەشی مرۆڤدا .

٤- قەبزی :- چارەسەری قەبزی بە خۆراکی سروشتی لەڕێی ئەو خۆراکانەوە دەکرێت کە ربڕی پێویست لە ئاو و ڕیشاڵیان تیادایە و ئەمەش لە میوە ھەمەچەشنەکانی وەک "ترێ و شوتی " دا ھەیە .

٥- زیپکە :- توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکی بۆ نەخۆشیەکانی پێست بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئەوە ھاتوە پێکھاتەی "ریفیراترۆڵ " لەناو ترێی  ڕەشدا ھەیە چارەسەری زیپکەیە ، ھەرکات زیپکە لەسەر ڕوخسارت دروست بوو ئەوە بە ترێی ڕەش وەک ماسکێک بۆ ڕوخسار بەکاربھێنە .

٦- شەکرە :-توێژینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە تیایدا ھاتوە دەکرێت میوەی ترێی ڕەش وەک خۆراکێک بۆ خۆپاراستن لە توشبون بە شەکرە بەکاربھێنرێت و ئەو کەسانەش کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان ھەیە دەتوانن ترێ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکری ناو خوێنیان بەکاربھێنن .
 





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad