English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌نیشانە سەرەتاییەکانی دووگیان بوون
2017-08-01 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 


ھەست دەکەیت دووگیان بوویت؟ تاکە رێگا بۆ دڵنیابوون بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنین بە ئامێری دووگیان بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گۆڕانکارییەکی فسیۆلۆجی ھەن لە جەستەدا کە پێت دەڵێن دووگیان بوویت، لەوانە:

1-خەوزڕان:- ئەو ئافرەتانەی ماوەی ٣ ھەفتەیە دووگیانن دەکرێت تووشی خەوزڕان بن. ئەم خەوزڕاندنە دەکرێت ھۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ بەرز و نزمبوونەوەی ئاستی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن.

2- سەرئێشە:- گۆڕانکاری لە پەستانی خوێندا دەکرێت ببێتەھۆی ئازاری سەر لە قۆناغەکانی سەرەتای دووگیان بووندا.

٣- زۆر میزکردن:- گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان دەبێتەھۆی فشارخستنە سەر میزەڵان، بەمەش دووبارەبوونەوەی میزکردن لە رۆژێکدا زۆرتر دەبێت.

٤- حەز بۆ خواردنێکی دیاریکراو:- ئەو ئافرەتانەی دووگیان دەبن، حەزێکی زۆریان بۆ خواردنێکی دیاریکراو لەلا دروست دەبێت، بۆ نموونە ھەندێک لە ئافرەتانی دووگیان لە نیوەی شەودا خەبەریان دەبێتەوە و حەزیان دەچێتە نەستەلە یان میوەیەکی دیاریکراو.

٥- گۆڕانکاری لە مەمکدا:- بەھۆی گۆڕانکاری لە ئاستی ھۆڕمۆنەکانی لەشدا، مەمک دەکەوێتە ژێر پرۆسەیەکی درێژ بۆ ئامادەبوون بۆ شیردان، لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا سەرگۆی مەمکەکان گەورەتر دەبن و رەنگیان دەگۆڕێت بۆ رەش. ھەر لەم ماوەیەدا رەنگە مەمکەکان گەورە ببن و ئافرەتە دووگیانەکە ھەست بە سووتانەوە یان ئازار بکات.  

٦- ھەستکردن بە شەکەتی:- ئافرەتانی دووگیان لە قۆناغەکانی سەرەتای دووگیان بووندا زیاتر ھەست بە شەکەتی و ماندووبوون دەکەن و زیاتر حەز بە پشوودان دەکەن.

ھۆکاری سەرەکی ھەستکردن بە ماندووێتی لەم ماوەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ھۆڕمۆنی پرۆجیسترۆن. ھۆکارە لاوەکییەکانی تر بریتین لە دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێندا، دابەزینی پەستانی خوێن و زۆربوونی رێژەی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان.

٧- قەبزی:- قەبزبوون دەکرێت یەکێکی تر بێت لە نیشانەکانی دووگیان بوون. ھۆکاری قەبز بوون دەگەڕێتەوە بۆ ھۆرمۆنی پرۆجیسترۆن، چونکە ئەم ھۆڕمۆنە دەبێتەھۆی خاوبوونەوەی کرداری ھەرسکردن. بۆیە پێویستە ئافرەتانی دووگیان رێژەیەکی زۆر لە ئاو و فایبەر بخۆن و لەگەڵیدا وەرزش بکەن.

٨- گۆڕانکاری لە میزاجدا:- گۆڕانکاری لە میزاجی ئافرەتی دووگیاندا بە زۆری لە قۆناغی یەکەمی دووگیان بووندا روودەدات بەھۆی بەرز و نزمبوونەوەی ئاستی ھۆڕمۆنە جیاوازەکان لە خوێندا. لەم ماوەیەدا رەنگە ئافرەتەکە میزاجی زوو زوو بگۆڕێت.
 





ئەم هەواڵە 5986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad