English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش خەوتن ئەو خواردنانە مەخۆ
2017-08-01 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆرێک لەخەڵکی گرفتی کەم خەوی و ناڕێکی خەوتنیان ھەیە و ھەریەکەیان ھۆکارێکی ھەیە، بەڵام گومانی تێدانیە خواردن ڕۆڵی تایبەتی خۆی ھەیە لەناڕێکی خەوتندا.

لەم باریەوە ماڵپەری موبتەدا ئاماژەی بە چەند خۆراکێک داوە کە پێویستە بەرلەخەوتن نەخورێت لەبەر ئەوەی زیانی زیاترە لە سود، کە بریتین لەوانە:-

١. خواردنەوە غازیەکان: بڕێکی زۆر شەکر‌و کافاینی تێدایەو زیاتر مرۆڤ بەئاگا دێنێتەوە دەبێتەھۆی کەمخەوی.

٢. کەرەوز: پێویستە بەر لەخەوتن نەخورێت ھەروەھا شوتی‌و خەیار چونکە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە مرۆڤ ناچار دەکات چەند جارێک لەخەو ھەستێت.

٣. خواردنی چەور: چونکە گرفت بۆ ھەرسکردن دروستدەکات و مرۆڤ ناچار دەکات نەخەوێت.

٤. خواردنەوەی کاکاو: چونکە بڕێکی زۆر کافاینی تێدایەو مرۆڤ ڕوبەڕوی کەم خەوی دەکاتەوە.

٥. گۆشت: کاتێکی زۆریی پێویستە بۆ ھەرسکردن، بۆیە گرنگە بەرلەخەوتن نەخورێت تاکو خەوێکی باشت ھەبێت.

٦. خواردنەوەی کحول: ھەرچەندە بەشێک پێیان وایە یارمەتی خەوتن دەدات بەڵام پێچەوانەکەی راستەەوە زیان بەخەوتنێکی ئارام دەگەینێت‌و نارێکی لەوخەوتندا دروست دەکات.





ئەم هەواڵە 4117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad