English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی یەک لیمۆ زۆر شت دەگۆڕێت
2017-08-02 [08:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر



لیمۆ یەکێکە لە مزرەمەنیە زۆر پێویست و تەندروستەکان بۆ لەش چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ھەندێک لە شارەزایانی خۆراک پێیان وایە ئەم میوەیە زۆر تەندروستە و ژمارە یەکە بۆ تەندروستی ، لیمۆ یەکێکە لەو مزرەمەنیانەی کە توانای خۆشکردنی خواردن و خواردنەوەکانی ھەیە .

شارەزایانی بواری خۆراک لەسەر ئەوە کۆکن  لیمۆ وەک مزرەمەنیەک توانای بەھێزکردنی تاڵەکانی قژی ھەیە و بۆ تەندروستی پێست زۆر بەسوودە و جوانی پێدەبەخشێت .

زۆر کات دەتوانرێت سوود لە لیمۆ وەربگیرێت بۆ لەناو بردنی بەکتریا و میکرۆبەکان و لە ھەمان کاتدا توانای کەمکردنەوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی ھەیە کە لە چێشتخانەکاندا دروست دەبێت و ئەو بەکتریا و میکرۆبانەش لەناو دەبات کە لە چێشتخانەدا گەشە دەکەن.

ئێستا یەک لیمۆ بکە بە چوار پارچەوە بەڵام بەمەرجێک تەواوی پارچەکان لەیەکتر جیا مەکەرەوە و کەمێک خوێی پیادا بکە و لە چێشتخانەکەت دایبنێ ، ئەم فێڵە دەتوانێت یارمەتیدەرتان بێت بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆش نەھێڵێت و جگە لەوەش توانای ئەوەی ھەیە بەکتریا و میکرۆبی چێشتخانەکەت لەناو ببات  ، ئایا دەتوانرێت لیمۆ لەجیاتی خاوێنکەرەوە بەھێزەکان بەکاربھێنرێت بەڵام ئەمەیان چۆن ؟

سێ لیمۆ بگوشە و ئاوەکەی لەگەڵ بڕێک لە سابوونی شل تێکەڵاو بکە دواتر کەمێک خوێی تێبکە و ئەمە بخەرە ناو بتڵێکی خاوێنەوە ، دەتوانیت بۆ خاوێنکردنەوەی ھەر شوێنێک کە خۆت مەبەست بێ لە بەکتریا و میکرۆب بەکاری بھێنیت ، ئەم ڕێگەیە یارمەتیت دەدات چیتر پێکھاتەی کیمیاوی بەکارنەھێنیت تەنھا ئەم گیراوە سروشتیە بەکاربھێنیت .





ئەم هەواڵە 6526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad