English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن دەزانیت ڤیتامین (B١٢) لە لەشتدا کەمە
2017-08-02 [10:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆربەی کەسەکان بە شێوەیەکی گشتی زانیاریایان ھەییە دەربارەی ڤیتامیینەکان وەک ڤیتامین (C ,D) بە ڵام بە شێکی کەمیان زانیاریان ھەیە دەربارەی ڤیتامین B١٢) کە یە کێکە لە ھەرە ڤیتامیینە گرنگەکان بۆ لە شی مرۆڤ  ئەگەر ھاتوو ئەم ڤیتامینە کەم بێت چەندەھا کێشەی تەندروستی بۆ لە شی مرۆڤ دروست دەکات .

بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی کە لە پێگەی (بۆڵد سکای) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە کەمی ڤیتامین (B١٢) چەندەھا کێشە دروست دەکات ,ئەگەر ھاتوو تۆ ئەم نیشانانەت تێدا ھەبوو ئەوا تۆ کێشەی کەمی ڤیتامین (B١٢)ھەیە .نیشانەکان بریتین لە:

١.کە سێکی لاواز لە کارکردن و بەردەوام ھیلاک:- ئەگەر ھاتوو زۆربەی جارەکان ھەست بە ھیلاکی دەکەیت یان ناتوانیت زۆر کاربکەیت یان کەسێکی لاوازی لە کارکردنتدا ئەوا بە ھۆی کەمی ڤیتامین (B١٢) یە .

٢.کێشە کانی مێشک:- زۆربەی جارەکان ئەو کردارانەی کە ئەنجامی دەدەیت ئاگادارییەکان لە مێشکەوە دەکرێت بۆ نموونە جوڵاندنی قاچەکانت یان دەستەکانت ئەگەر ھاتوو تۆ لاوازبویت لەو کردارانە ئەوا تۆ کەمی ڤیتامین (B١٢) یە .

٣.زۆرلێدانی دڵ:-کەمی ڤیتامین (B١٢) کاریگەری دەبێت لە سەر وونبوونی ئۆکسجین لە ناو لە شدا ئەمە ش ھۆکارە بۆ ئەوەی کە لێدانی دڵ یان دڵە کوتێت زیاتر بێت .

٤.لاوازبوون یان وونبوونی توانای ووردبوونەوەت لە کاتی بینین دا:- کەمی ڤیتامین (B١٢) کە ئەمانەش کاریگەری دەبێت لە سەر دەمارەکانی بینین و دەمارە وریاکەرەوەکان لە سەر سەرجەم ھاوێنەکانی چاو زۆربەی جارەکان شێوەی تەڵخ یان ناروون شتەکان دەبینییت کە ئەمە ش دەبێتە ھۆی ئەوەی کاریگەری لە سەر چاوت دروست دەکات و دەبێتە ھۆی کوێربوونت.

٥.لە دەستدانی بیرەوەریەکانت:- کەمی ڤیتامین (B١٢) کاریگەری دەبێت لە سەر بەرھەم ھێنانی ھۆرمۆنی (سیرۆتۆنین) لە مێشکدا  کە ھۆکارە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بۆ تورەبوون و زووھەڵچوون و لە دەستدانی بیروەریەکانی .

٦.بوونی ھەناسە توندی:- ئەگەر ھاتوو لە شت ڤیتامین (B١٢) کەم بێت دەبێتە ھۆیوونبوونی  ئۆکسجین ئەمەش ھۆکارە بۆ ئەوەی تا ھەست بە  ھەناسە توندی بکەیت .

٧.قەبزی:- کەمی ڤیتامین (B١٢) ئەبێتە ھۆی ئەوەی لە ش خواردنەکان بە ئاسانی ھەرس نەکات ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کێشە بۆ گەدە دروست ببێت لە ئەنجام دا کە سە ھەست بە قەبزی دەکات .





ئەم هەواڵە 8764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad