English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگایەک بۆ نەھێشتنی خەواڵوویی بەیانیان
2017-08-03 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


تەمبەڵی و ھەستی خەواڵویی، دیاردەیەکە زۆرێک لەخەڵکی ڕۆژانە لەبەیانیان دووچاری دەبنەوە، بەتایبەت لەوەرزی زستاندا.

چەند ڕێگەیەک بۆ ئەوەی یارمەتی چالاکبونتان دات لەبەیانیاندا کە لەخەو ھەڵدەستن :

١- ھەوڵبدە شەوانە زوو بخەویت، خۆت لەسەر ئەو کارە ڕابێنە چونکە لەش ڕۆژانە پیویستی بەحەوت کاتژمێر ھەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی چوست و چالاک بێت لەکاتی لەخەو ھەستانی لەبەیانیدا و ھیچ ئەستەمییەک بەدی نەکات لەھەستان لەناو جێگەکەی.

٢- دڵنیابوون لەنووستن لەسەر سیسەمێکی تەندروست و ماندوو نەکەری لەش، بۆ ئەوەی بەقووڵی بخەویت و ھەست بەماندوو بوونی جەستەیی نەکەیت.

٣- لەکاتی لەخەو ھەستان ھەوڵبدە ھەندێک وەرزشی ڕاکشانی سەر سیسەمەکەت ئەنجامبدەیت لەگەڵ نوشتاندنەوەی ئەژنۆکانت بۆ سەر سنگت و درێژکردنەوەی باڵەکانت، ئەم جۆرە ڕاھێنانە ھۆکارە بۆ نەمانی خەو و ھەستێکی چالاکت پێدەبەخشێت.

٤- پەرداخێک ئاو بخۆرەوە پێش نان خواردن، یارمەتی چالاککردنی لەشت دەدات و لەخەواڵوویی ڕزگارت دەکات.

٥- ئەگەر کاتت ھەبوو ھەوڵبدە دوشێک بکەی، یارمەتی چالاکبوون و گەشانەوەت دەدات.

٦- شەوانە زۆر خواردن مەخۆ و لەسەر سکی تێرییەوە مەچۆرە سەر جێگەی نوستنت، ھەوڵبدە دوو کاتژمێر پێش خەوتن نان بخۆیت بۆ ئەوەی دووچاری قورسی لەھەرسکردن نەبیتەوە.





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad