English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق رووفاتی ٤٨ سەربازی ئێرانی رادەستی ئەو وڵاتە کردەوە
2017-08-03 [03:32 AM]

ZNA- هەولێر


 

"کازم یاسری" فەرمانبەر لە دەروازەی سنووریی شەلەمچە لە پارێزگای بەسڕه ئاشکرای کرد، عێراق بەشێوەیەکی فەرمی رووفاتی ٤٨ سەربازی ئێرانی کە لە میانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو کوژرابوون، رادەستی ئێران کردەوە.

 

شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو کە ماوەی ھەشت ساڵ بەردەوام بوو، بەھۆیەوە نزیکەی پێنج سەد ھەزار کەس لە ھەردوولا کوژران و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیانە ئابوورییەکانی ئەم شەڕە بە یەک تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.





ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad