English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
فه‌ره‌نسا هاوکاریی دارایی عێراق ده‌کات
2017-08-06 [02:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حکومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌بڕی ٩٨٠،٦٠٠ دۆلار هاوکاریی عێراق ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگژه‌کان و ئاساییکردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ ڕزگاربووه‌کانی بنده‌ستی داعش که‌ له‌ ڕێی  ئاژانسی یوئێن دی پی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێ.

 ئاژانسه‌که‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێ له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ به‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ بوون به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌کانی که‌راملس، قه‌ره‌قووش و به‌رتلله‌ خه‌ڵه‌که‌ به‌ هۆی وێرانبوونی ته‌واوی ماڵیانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ خه‌ڵکه‌که‌ تووشی گرفتی زۆر بوونه‌ته‌وه‌. ماڵوێرانی، نه‌بوونی کار، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌کی .

ئه‌و هاوکارییه‌ی فه‌ره‌نسا کاریگه‌ریی ده‌بێ له‌سه‌ر شێوازی گوزه‌رانی ئاواره‌کان و هاوکاریکردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق ، ده‌ڵێت " ئه‌و هاوکارییه‌ وا ده‌کات ئه‌و خه‌ڵکه‌ دیسان ‌سوود له‌ خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی وه‌ربگرن."





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad