English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی گەڵای زەیتون چاره‌سه‌ره‌ بۆ كام نه‌خۆشی
2017-08-06 [10:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە جیھاندا بەربڵاوە، کە چەندین کاریگەریی نێگەتڤی ھەیە لەسەر کەسانی توشبوو  وەک لە ناوچوونی خانەکانی مێشک، کە دەبێتە ھۆی نابینایی و نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە و دەرکەوتنی برین لە پێیەکان.

بۆیە دەبێت کەسانی تووشبوو زۆر ئاگادار بن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسایی شەکرە لە خوێندا، ئەمەش بە بەکارھێنانی دەرمان و ڕێجیم کردن و ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی و  چارەسەری سروشتی لەوانەش خواردنی گەڵای زەیتونی کوڵاو، کە توێژینەوە نوێیەکان وەک چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی شەکرە دەستنیشانیان کردووە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی گەڵای زەیتون بۆ چارەسەری شەکرە:

برێک گەلای زەیتون دەھێنین کە ڕاستەوخۆ لە دارەکە لێکرابێتەوە، گەڵاکان پاک بشۆ، دواتر لیترێک ئاو لە مەنجەڵێکدا بکوڵێنەو گەڵاکانی تێبکە، دەبێت لە ئاوەکەدا بکوڵێت و بۆ ماوەی ٣-٤ خولەک. پاشان دوای ساردبوونەوەی گیراوەکە بپاڵێوە بۆ ئەوەی گەڵاکانی جیابێتەوەو لە شوشەیەکدا لە بەفرگرە ھەڵدەگیرێت، دەبێت وریابین ئەم پێکھاتەیە نابێت لەگەڵ ئەنسۆلین یاخود ھەر چارەسەرێکی تر بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکرە بەکاربھێنرێت، چونکە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەکرە بەبرَێکی زۆر، کە زیانبەخشە.

رۆژی ٣ جار پێکھاتەکە بخۆرەوە پێش خواردنی ژەمە سەرەکییەکان، بۆ ھەر جارێک بەپێوانەی فنجانێکی قاوەی گەورە دەبێت.

پاشان ڕۆژانە ٣ جار، یاخود شەوان ١ جار چاودێری رێژەی شەکرە لە خوێنتدا  بکە، لە ئەنجامدا جیاوازیەکی بەرچاو دەبینیت، کە  ھەندێ جار گەڵای زەیتون سودی زیاترە لە ئەنسۆلین.





ئەم هەواڵە 5659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad