English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی فلچەی ددان
2017-08-07 [11:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەک ئاشکرایە بەشیکی زۆر لە مرۆڤەکان بۆ تەندرووستی دەم و ددانیان، پاککردنەوەی لە کلس و شتی پاک نەکراوەی خواردن، فلچە بەکاردەھێندرێت، بێ ئاگا لەوەی کە فلچە چەندین زیانی ھەیە و پێویستە ئاگاداری بین.

چەند توێژینەوەیەکی زانستی، مەترسییەکانی فڵچەی ددانییان دەرخستووە و ئاماژەیان بەو نەخۆشییانەش کردووە، کە تووشی بەکارھێنەرانی دەکات، (دکتۆر رۆنا ئەسکەندەر) پزیشکی ددان، ئاماژە بەوە دەکات، بەشێکی زۆری مەترسییە تەندروستییەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، 


ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ فڵچەی ددان، بەتایبەتیش ئەگەر “پاک نەبێت، دەبێتە ھۆی تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسێک، کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی جگەر” کە ھەستیارترین ئەندامی جەستەی مرۆڤ.

ئەو پزیشکە باسی لەوەشکردووە”کە فڵچەی ددان لەماوەی دوو رۆژ، بە رێژەیەکی یەکجار زۆر ڤایرۆس پیس دەبێت و پێویستە فڵچەکان دوای بەکارھێنانییان لە دوور یەکتر دابنرێن، بەشێوەیەک کە ھێندە نزیک نەبن ڤایرۆس و میرۆبەکان بگوازرێنەوە”.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، کاتێک فڵچەی ددان پیس دەبێت، تەنھا بە شووشتنی بە ئاو پاکنابێتەوە و نابێتە ھۆی لاچوونی میکرۆب.

پزیشک و پسپۆڕانی تایبەت بە ددان، بەردەوام ئامۆژگاری ئەوە دەکەن، پێویستە زوو فڵچەی ددان بگۆڕدرێت و درێژترین ماوەی بەکارھێنانیشی لە دوو مانگ تێپەڕ نەکات.





ئەم هەواڵە 5035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad