English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زیانێكی دارچین
2017-08-08 [10:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر



دارچینی یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆرەکانی بەھارات ، بۆنەکەی ھێورکەرەوەیە ، داری دارچینی لە چەندین شوێنی سەر زەوی دەڕوێنرێت وەک سیریلانکا و ھتدستان و مدغشر و بەرازیل و دوورگەی کاریبی و ڤێتنام و ئیندنۆسیا .

ئەم جۆرە لە بەھارات بڕێکی زۆر باش کالسیۆم و ڕیشاڵ و مەنگەنیز لە پێکھاتەیدا ھەیە و چەندین سوودی تەندروستی ھەیە ، پپێگەی " پۆلد سکای " تایبەت بە بابەتی تەندروستی لەڕێی ڕاپۆرتێکەوە حەوت زیانی خواردنی ئەم جۆرە بەھاراتەی ئاشکرا کردوە لەوانەش :

١- نەخۆشی دڵ :- زۆر بەکارھێنانی دارچینی تێکڕای لێدانەکانی دڵ خێرا دەکات ، بۆ ئەوەش پزیشکەکان ڕێنموی ئەو کەسانە دەکات کە نەخۆشی دڵیان ھەیە لە خواردنی دارچینی دوور بکەونەوە یان زۆر بە کەمی بەکاری بھێنن.

٢- پلەی گەرمای جەستە:- ئەو کاتەی بڕێکی زۆر لە دارچینی دەخۆیت ئەوە پلەی گەرمای جەستەت بەرز دەبێتەوە و ئەمەش ھاوشێوەی بیبەری توون و زەنجەبیل و سیر و پیاز و ناوکە کولەکە وایە ، ئەو کەسانەی( ھەوکردن و تا )یان ھەیە نابێت لەو ماوەیەدا دارچینی بخۆن چونکە ئەوەندەی تر پلەی گەرمای لەشیان بەرز دەبێتەوە .

٣-ھەستیاری : -ھەندێک کەس لە کاتی خواردنی دارچینیدا ھەستیاری لەسەر پێست و چاو و دەم و لوتیان دەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی دەست و ڕوخسار و دڵتێکھەڵاتن .

٤- لە ماوەی دووگیانیدا :-خواردنی دارچینی لە ماوەی دوگیانیدا باش نیە چونکە ئەگەری لەباربردنی منداڵ زیاد دەکات و باشتر وایە لەو ماوەیەدا تەنانەت بۆنیشی نەکرێت .

٥- شەکری ناو خوێن :- توێژینەوە نوێکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە زۆر بەکارھێنانی دارچینی ئاستی شەکری ناو خوێن دای دەبەزێنێت و ئەمەش ھۆکارە بۆ سەر گێژ خواردن .

٦- کێشەکانی پێست :- زەیتی دارچینی خەست کاتێک بدرێت لە پێست وەک ئەوە وایە بیبەری تون لە پێست درابێت و ئەمەش ھۆکارە بۆ سوتانەوەی پێست .

٧- کارلێک دەکات لەگەڵ دژە ھەوکدنەکان :- دارچینی خۆی یەکێکە لە دژە ھەوکردنە سروشتیەکان بەڵام ئەو کاتەی ھەر جۆرێک لە جۆرەکانی دەرمانی دژە ھەوکردنت خوارد ئەوە باشتر وایە دوور بکەویتەوە لە خواردنی دارچینی .





ئەم هەواڵە 5761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad