English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چەند ئامۆژگاریەک بۆ پاراستنی پوکانەوەی ئێسك
2017-08-08 [01:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئێستا زوو نیە بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە چۆن خۆت لە نەرم بوون و لاواز بوونی ئێسکەکانت بپارێزیت ، ئەمە نامەی پزیشکەکانە لە زانکۆی (خۆبکینز جۆنز) ە بۆ ئەو کەسانەی تەندروستی خۆیانیان لا گرنگە .

توێژەرەوەکان لەم زانکۆیە ئەوەیان ئاشکرا کردوە ٥٤ ملیۆن ئەمەریکی لە ئێستەدا کێشەی نەرمی و پوکانەویی ئێسکیان ھەیە بە ئاستی جیاواز ، کەمبوونەوەی چڕی ئێسک ئەگەری شکاندنی ئێسکەکان زیاتر دەکات .

بەشێوەیەکی گشتی خانمان زیاتر لە پیاوان کێشەی پوکانەوەی ئێسک و کەمی چڕی ئێسکیان ھەیە و بە تایبەت دابەزین و کەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین لە لەشدا  و ئەمەش لە دوای نەمانی سوڕی مانگانەوە لە خانماندا دەردەکەوێت و ئەگەری لاواز بوون و پوکانەوەی ئێسکەکان زیاتر دەکات .

جۆنز خویکینز دەڵێت %٥٠ ی خانمان لە ئەمەریکا  لە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵیەوە کێشەی شکاندنی ئێسکەکانیان ھەیە و ئەمەش بەھۆی شی بوونەوەی و کەموونەوەی چڕی ئێسکیانەوەیە ، بەڵام شارەزایان دەڵێن دەکرێت چەند ھۆکارێک یارمەتی ڕێگری کردن بدات لە پوکانەوەی ئێسکەکان ( وەک خواردنی خۆراکی تەندروست ) بۆ ئەوەش ئەو کەسانەی ئەم کێشەیەیان ھەیە باشتر وایە ئەو خۆراکانە زۆر بخۆن کە بڕێکی باش کالسیۆمی تیادایە و دەرمان و ڤیتامینی پێویست بۆ پڕکردنەوەی پێویستی لەش بە کالسیۆم بەکاربھێنن .

جگە لەوەش پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە بڕێکی زۆر باش لە پرۆتینیان تیادایە وەک ( گۆشتی سوور و گوێز و شیر و بەرھەمەکانی ) و ڕاھێنانی وەرزشی پێویست بە ڕێنمایی و لەژێر چاودێری پسپۆڕی شارەزا ئەنجام بدرێت بۆ چالاک بوونی ئێسکەکان .

چەند گۆڕانکاریەک پێویستە لە شێوەی ژیاندا ئەنجامبدرێت وەک ( وازھێنان لە خواردنەوەی مەی و دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە ) بۆ ئەوەی ئێسکەکان بۆ زۆرترین ماوە بەتین و بەھێز بن و لە پوکانەوە پارێزراوبن.





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad