English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆت بپارێزە لە تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە
2017-08-08 [06:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نەخۆشی شەکرە (Diabetes mellitus) نەخۆشییەکی درێژ خایەنە و ئەگەر بە باشی کۆنترۆلڕ نەکرێت چەندین ئاڵۆزی و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ پەیدا دەکات  ، دەکرێت بە پەیڕەو کردنی چەند ھەنگاوێکی سادە خۆت لە تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە بپارێزیت ، لەوانە :

-کۆنترۆلڕ کردنی کێشی لەش بە پەیڕەو کردنی بەرنامەیەکی تایبەت و بەردەوامی خۆراک . 

- جوڵە یان مەشقی وەرزشی با تێکڕای بارستایی لەش (BMI) ھەرگیز لە (٢٥کگم /مەتر ٢) زیاتر نەبێت بۆ پیاوان (٢٣) و بۆ خانمان (٢٢) باشترین پێوانەیە .   

- کەسێک ھەرگیز جگەرەی نەکێشابێت ، یان بەلای کەم بۆ ماوەی (١٠) سالڕ وازی لە جگەرە کێشان ھێنابێت زیاتر پارێزراو تر دەبێت .  

- لە لایەنی فیزیکییەوە ئەکتیڤ و چالاک بە  ، ڕۆژانە بە لای کەم بۆ ماوەی (٢٠) خولەک وەرزشێکی سوک و ھەفتانە (٣) جار وەرزشێکی ئاوا ئەنجام بدە کە ببێتە ئەگەری ئارەق کردن . 
 
- با خۆراکت تەندروستانە بێ و ڕێژەیەکی بەرز ڕیشالڕ لەخۆ بگرێت لەگەلڕ دوور کەوتنەوە لە چەورییە نیوەندەکان و کەمکردنەوەی کاربۆھیدراتە ساف کراوەکان و شەکرەکان لە خۆراکی ڕۆژانەدا ، ھەروەھا بەکار ھێنانی چەورییە ناتێرەکان لەجیاتی چەورییە تێرەکان یان چەورییە خراپەکان لەگەلڕ دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان  .





ئەم هەواڵە 7144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad