English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٠٠٠ خێزانی دیکەی موسڵ ھاوکاری دەکرێن
2017-08-09 [03:28 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەڵمەتێکی دیکەی ھاوکارییەکانی بە ھەماھەنگی وڵاتی کوێت لە ناو شاری موسڵ بەڕێوەبرد و ھەزار خێزان سودمەند بوون.

 

رێکەوتی ٨/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دابینکردنی ھاوکاریی خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری موسڵ کاروانێکی ھاوکارییەکانی دەوڵەتی کوێتی گەیاندە شارەکە و ھەزار خێزان سودمەند بوون.

 

بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە دانیشتوانی موسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەدەست ناکەوێت و بەردەوامی دان بە ژیان بەبێ ھاوکارییەکانی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە ئەستەمە.

 

لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧ەوە زیاتر لە ٣٠ ھەزار خێزانی موسڵ لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە ھاوکاری جۆراوجۆرییان پێشکەش کراوە و رۆژانە ھاوکاری زیاتر دەگەیەندرێتە شارەکە.





ئەم هەواڵە 2653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad