English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاپۆرتەکەی ئێن ئارتی
2017-08-12 [09:40 AM]

نووسینی: بەسام عەلی



ماوه‌یه‌که‌ ئێن ئار تی، شرۆڤه‌ی سیاسی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌ چوارچێوه‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی بڵاو ده‌کاته‌وه‌،ئه‌مجاره‌ راپۆرتێکیان بڵاو کردۆته‌وه‌، که‌ ریفراندۆم پلانێکی بارزانی تورکییه‌، دژی پلانێکی ئه‌مریکا که‌ به‌نیازه‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌ رۆژئاواو باشوری کوردستاندا 
دابمه‌زرێنێت. با شرۆڤه‌یه‌کی لۆجیکی ئه‌م راپۆرته‌ بکه‌ین:
- باشه‌ هه‌ر ئێوه‌ نین ده‌ڵێن ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا نییه‌، ئه‌ی ڕه‌زامه‌ند نه‌بوونی ئه‌مریکاتان نه‌کردۆته‌ بیانووی پێکهێنانی که‌مپینی نه‌خێر؟ ئیتر چۆن ده‌ڵێن ئه‌مریکا پلانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی هه‌یه‌؟
گه‌ر بێت و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یڵێن وابێت، ئه‌مریکا چاوه‌ڕێی چییه‌؟ له‌ رۆژی دیاریکردنی واده‌ی ریفراندۆمه‌وه‌، سه‌رۆک بارزانی رایگه‌یاندووه‌، گه‌ر گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ داهاتوومان هه‌یه‌ ئاماده‌ین ریفراندۆم دوابخه‌ین، گه‌ر بێت و وه‌کو ئێوه‌ ده‌ڵێن ئه‌مریکا به‌ نیازه‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌ باشورو رۆژئاوادا دابمه‌زرێنێت، ئێ با به‌ ره‌سمی له‌ کۆشکی سپییه‌وه‌ رایبگه‌یه‌نێت، ریفراندۆم دوا بخه‌ن ئه‌مریکا ده‌وڵه‌تێکتان له‌ رۆژئاواو باشوور بۆ داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌و کات ده‌رده‌که‌وێت بارزانی به‌و ده‌وڵه‌ته‌ قایله‌ یان نا.
- گه‌ر بێت و ئه‌م پلانه‌ پلانی تورکیایه‌، که‌واته‌ ئێوه‌ راستتان نه‌کرد که‌ ده‌ڵێن ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت سنووره‌کانمان لێ ده‌گیرێت، باشه‌ تێمان بگه‌یه‌نن چۆن پلانه‌که‌ هی تورکیایه‌، و تورکیاش سنووره‌کانمان لێ ده‌گرێت، که‌واته‌ له‌ خۆڕا ماکینه‌ی راگه‌یاندنتان بۆ شڵه‌ژاندنی هاوڵاتیان خسته‌ گه‌ڕ که‌ سنووره‌کان داده‌خرێن.
- پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌مریکا پلانی تایبه‌تی بۆ عێراق و سووریا هه‌یه‌، وه‌ دژی ریفراندۆمه‌، ئیتر بۆچی ئێران دژی بێت، له‌ کاتێکدا به‌ هه‌موو هێزی به‌رگری له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا ده‌کات، تۆ بڵێی ئێران بیه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا بپارێزێت؟ ئه‌ی چۆن له‌ هه‌مان کاتدا ده‌ڵێن ئێرانیش دژه‌؟
- ئه‌ی هه‌ر ئێوه‌ نین رۆژانه‌ ده‌ڵێن با ریفراندۆم نه‌کرێت چونکه‌ تورکیاو ئێران ره‌زامه‌ند نین، خێره‌ ئێستا ریفراندۆم بووه‌ته‌ پرۆژه‌و پلانی ئه‌وان دژی ئه‌مریکا.
- له‌ راپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێن بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی لاواز نه‌بێت، ره‌زامه‌ند نییه‌ به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌ باشوور و رۆژئاوای کوردستان. باشه‌ ئه‌ی چۆن بارزانی پێشمه‌رگه‌ی نارده‌ رۆژئاواو رێگه‌ی نه‌دا کۆبانێ داگیر بکرێت.
ئاماده‌کارانی ئه‌م راپۆرته‌ بێ ئاگان له‌وه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد هێنده‌ی بارزانی پێگه‌ی له‌ رۆژئاوای کوردستان به‌هێز نییه‌، کوردانی رۆژئاوا هێزی سه‌ربازی مه‌شق پێکراویان له‌ باشوور هه‌یه‌، هه‌زاران ئه‌ندامی پارته‌ سیاسییه‌کانی رۆژئاوا رێگه‌یان لێ ده‌گیرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ناو رۆژئاواش سه‌رکرده‌کانیان تیرۆر ده‌کرێن و رێگه‌ی کاری سیاسییان لێ ده‌گیرێت، هه‌ر بۆیه‌ رۆژئاوا بخرێته‌ سه‌ر باشوور پێگه‌ی بارزانی به‌هێزتر ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 7108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad