English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
شاره‌زایانی ده‌ره‌وه‌: ئه‌مه‌ریكا هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌ باش ده‌زانێت
2017-08-12 [06:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شرۆڤه‌كارێكی سیاسی توركیا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئەمریکا لە بواری سەربازی و سیاسیشەوە پاڵپشتیکارێکی گەورەی کورد بووە، هەربۆیە پێموانییە واشنتن دژی گشتپرسییەکە بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شارەزایه‌كی ناسراوی بواری سەربازیی ئەمریکی ده‌ڵێت، ئەمریکا پێویستی بە کورد هەیە، وتیشی، بەڵێنی جۆرێک لە سەربەخۆیی بدات یان یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتی سەربەخۆ رۆڵی خۆیان بگێڕن.

 

مەحمود بۆزارسلان، شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا بە سپوتنیکی راگەیاندووە "ئەمریکا پێویستی بە کوردە. هەربۆیە پێموانییە واشنتن دژی گشتپرسییەکە بێت. ئەمریکا لە بواری سەربازی و سیاسیشەوە پاڵپشتیکارێکی گەورەی کورد بووە".

 

بۆزارسلان دەڵێت، ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە پاڵپشتی لە عێراقێکی فیدراڵی دەکات بەڵام ئەوەی راستی بێت واشنتن هەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بە باش دەزانێت.

 

لەلایەکی دیکەوە ساکیر، شارەزای ناسراوی بواری سەربازیی ئەمریکی بە ئاژانسە رووسییەکەی راگەیاندووە، کوردەکان وەک تەنیا هێز دەمێننەوە کە ئەمریکا بتوانێت لە عێراق و سووریا پشتیان پێ ببەستێت.

 

ساکیر دەڵێت، ئەمریکا پێویستی بە کورد هەیە و هەربۆیە دەبێت لە بەرامبەریشدا شتێکیان پێ بدات، لەوانەش بەڵێنی جۆرێک لە سەربەخۆیی یان یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتی سەربەخۆ رۆڵی خۆیان بگێڕن.

 

سه‌رچاوه‌: رووداو





ئەم هەواڵە 2305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad