English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەکتەرێکی بەناوبانگی عەرەب ماڵئاوایی لە ژیان کرد
عەبدولحسێن عەبدولڕەزا
2017-08-12 [05:13 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەرێکی بەناوبانگی عەرەب، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەکتەری کۆمیدی کویتی، عەبدولحسێن عەبدولڕەزا، کە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا ناوبانگی هەبووە، رۆژی هەینی، بەهۆی جەڵدەی میشکەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە لە کاتێک لە بەریتانیا بوو، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانەدا مایەوە هەر لەوێش ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە لە ١٥ تەمموزی ١٩٣٩ لە دیاکبووە بە یەکێک لە کەسە پێشەنگەکان دەناسرێت لە دروستکردنی بزاڤی هونەری لە وڵاتانی کەنداو.

 

ئەو هونەرمەندە، لە چەندین بەرهەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەڤزیۆندا رۆڵیگێراوە.

 

وەک رێزگرتنێک لە کارە هونەرییەکانی ئەو ئەکتەرە، لە کوێت هۆڵێکی شانۆیی بەناوی کراوە.

 

Photo





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad