English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی لە پێناو یەکدەنگی و ئاشتەوایی نێوماڵی کوردستانی، دەستپێشخەری کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان
2017-08-12 [11:56 AM]

عومەر بەكر


پارتی لە پێناو یەکدەنگی و ئاشتەوایی نێوماڵی کوردستانی، دەستپێشخەری کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و مەرجەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەڵگرت.. گۆڕان لەبەرامبەردا پێنج مەرجی پڕ لە مزایەدە و تەپوتۆزاوی لە چوارچێوەی راگەیاندراوێکدا خستە روو..!!

گۆڕان پێی وایە ئەو لە پارتی زیاتر خەمی ژیانی خەڵکی کوردستانی هەیە..!! پارتی و یەکێتی بە هەموو کێماسیەکانەوە سەرچاوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی چەند ساڵی رابردوو و زامنی داهاتووی کوردستانن.. ئاخر گۆڕان بەچ لوژیکێک باس لە موچە و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات لە کاتێکدا ئەوەی هەبووە هەوڵ و تەقەلای پارتی بە دەرەجە یەک و یەکیەتی بە دەرەجە دوو بووە و، ئەوان هیچ رۆڵێکیان نەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی موچە و گوزەرانی خەڵک... ئێستاش کە قەیرانێک ناوچەکە و کوردستانیشی گرتۆتەوە خۆ پارتی سەبەب نییە تا چاکی بکات.. دڵنیام ئەگەر پارتی بیتوانیبا بە تەنیاش چاکی دەکرد و چاوەڕێی بەیاننامە پێنج خاڵیەکەی گۆڕان ی نەدەکرد...

گۆڕان بۆ کۆبوونەی لەگەڵ پارتی باس لە دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆم دەکات...!! پێش هەموو شت راستە سەرۆک بارزانی و پارتی داینەمۆ و وزە بەخشی ئەو پرۆسەیەن، بەڵام خۆ بڕیاری ریفراندۆم لە ۷ی٦ی۲٠۱۷ تەنیا بڕیاری پارتی نەبوو بەڵکو هی زۆرینەی حزبە کوردستانیەکان بوو،   ئیتر بە چ حەقێک گۆڕان ئەوە دەکاتە مەرج بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی...؟؟!!!

راگەیاندراوەکەی گۆڕان وەکو هەمیشە ئەوەندەی بۆنی مزادەیەدە و خۆڵکردنە ناو چاوی خەڵکی لێ دێت، ئەوەندە نیەتی بەدەنگەوە هاتن و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی تێدا نابینرێت...!!





ئەم هەواڵە 2965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad