English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سەر سنوری عێراق کوژرا
2017-08-13 [09:47 AM]

ZNA -ھەولێر


لەسەر سنووری نیوان عێراق و سووریا فەرماندەیکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا و سوپای پاسدارانیش بەیاننامەیەک لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فارس)، سوپای پاسداران لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جەنەڕال مستەفا خۆش محەمەدی، فەرماندەیەکی لیوای 45ـی سوپای پاسداران ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 10\8\2017 لە سەر سنووری نێوان عێراق سووریا کوژراوە.

 

لە بەیاننامەکەدا، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە جەنەڕال مستەفا خۆش محەمەدی، کە بەرگریی لە ”مەزارەکانی ئالوبەیت لە سووریا دەکرد“، بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کوژراوە.

 

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەو جەنەڕالە ئێرانییە سەرپەرشتیی گرووپێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکرد.

 

دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، پێکهاتەی سوننەمەزهەب پێیان وایە ئێران لەرێی حزبە شیعییەکانەوە دەستی بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرتووە و لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاشەوە لە مانگی ئاداری 2011، بە ناردنی میلیشیا و چەک و تەقەمەنی، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات.

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 4063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad