English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا چەند بنکەیەکی سەربازی لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا دەکاتەوە
2017-08-13 [11:19 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای مووسڵ و له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا داده‌مه‌زرێنێت، ئامانج له‌و كاره‌ش رێگریكردنه‌ له‌ هه‌وڵه‌ پاوانخوازه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌.

پێشتریش له‌ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، تاران ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ رێڕه‌وێكی زه‌مینی له‌ تارانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق و به‌یرووت بكاته‌وه‌، ئێستاش له‌ هه‌ردوو دیوی سنووری عێراق و سووریا، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی تێدا جێگیربوونه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

شێخ مزاحیم حویت، گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستییان به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ كردووه‌ له‌ نزیك گوندی كهریز سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زومماری رۆژئاوای دیجله‌، دواتریش چوار بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بنیات ده‌نێت".

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئامانج له‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕینی ده‌ستی ئێران و راگرتنی ئه‌و میشیلیا شیعانه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیركراون و سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی رۆژئاوای شنگال تا قائیم بكه‌وێته‌ ژێر چاودێر و كۆنتڕۆڵی خۆی، به‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌ ئاسانی رێگری له‌ درووستبوونی ئه‌و رێڕه‌وه‌ زه‌مینییه‌ بكرێت، كه‌ ئێران به‌رنامه‌ی بۆ داناوه‌.

 گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌ سووننه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سووننه‌كانی عێراق، گه‌وره‌ترین زیانییان پێكه‌وت كاتێك سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كشایه‌وه‌، روونیشی ده‌كاته‌وه‌ پێشتر چه‌ند جارێك داوایان له‌ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ سووننه‌نشینه‌كان بكاته‌وه‌.

شێخ مزاحیم حویت، ده‌شڵێت: "پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریمان لێبكات له‌ حه‌شدی شه‌عبی و پاسداری ئێران و چه‌كدارانی پارتی كرێكاران، كه‌ له‌و ناوچانه‌ جێگیر بوونه‌، به‌و هه‌نگاوه‌ش كۆتایی به‌و پێشێلكارییانه‌ دێت كه‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌".





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad