English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاناكان شوێنی گه‌وره‌ترین گڕكانی‌ جیهان ده‌دۆزنه‌وه‌
2017-08-13 [11:45 AM]

ZNA-ھەولێر


جه‌مسه‌ری باشوور،شوێنی گەورەترین گرکانە لە جیھاندا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و گڕكانه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ له‌ داهاتوودا.

 

لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئه‌دنبره‌ له‌ سكۆتلاندا، شوێنی 100 گڕكانی له‌ ژێر زه‌وییه‌ سه‌هۆڵبه‌نده‌كانی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشوور دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان.

 

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی گاردیان، لێكۆڵه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن له‌ ئه‌گه‌ر چالاكبوونی ئه‌و گڕكانانه‌ مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و ره‌نگگه‌ جیهانیش هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش لێكترازانی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ری باشوور و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ ناو ده‌ریاكان.

 

به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاستی ئاوی زه‌ریاكان زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی نقوومبوونی چه‌ند دوورگه‌ و شوێنێك، كه‌ له‌ ئاستی رووی ده‌ریا نزمترن.

 

یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی پرۆژه‌كه‌ رایده‌گه‌ینێت، زۆرترین زیانی چالاكبوونی گڕكانه‌كان، له‌ده‌ستدانی به‌رگی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌، وه‌ك ئایسله‌ندا و ئالاسكا.

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad