English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەهۆی بارسێلۆنا دێمبلی سڕکرا
2017-08-13 [12:40 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بڕیارییدا عوسمان دێمبلی، یاریزانی گەنجی یانەکەی بەهۆی ئەوەی دەیەوێت بچێتە یانەی بارسێلۆنا و مەشقەکانی یانەی پشگوێ خستووە لە راهێنانەکانی سڕکرد.

دێمبلی لەماوەی رابردوودا دوای رۆیشتنی نەیمار داسیلڤا ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا بووە و ئەو یانەیە دەستەوارەیەکی بە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، بەڵام دۆرتموند رەتیکردووەتەوە.

بەرپرسانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند کۆبوونەوەیەکیان لەو بارەیەوە ئەنجامدا، کە هانز یواخیم فاتسکە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە و مایکل زۆرک، بەڕێوەبەری وەرزشی و پیتەر بۆز، راهێنەری یانەکە تێیدا ئامادەبوون و بڕیارییان لە بارەی ئەو یاریزانەدا.

بەپێی بڕیارەکە دێمبلی لە راهێنانەکانی بۆرووسیا دۆرتموند سڕکراوە و ئەو یاریزانە پێویستە بەتەنیا راهێنان بکات و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکە ناکات و سزای دوورخستنەوەشی بۆ درێژکراوەتەوە، بەتایبەت دوای بەبێ هۆکار راهێنانی لەگەڵ یانەکە ئەنجامنەدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ناوی یانەکەی لای خۆی سڕیووەتەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad