English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
حەمید شەریفی ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە 
2017-08-13 [02:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 ھونەرمەندی گۆرانی بێژ حەمید شەریفی ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بەناوی (ڤۆکاپێلا) بڵاودەکاتەوە کە لە ١٤ تراک پێکھاتوە، یەکێک لەگۆرانییەکانی ئەلبومەکە کلیپ دەکرێت.

شەریفی ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرینەی بەرھەمەکانی ناو ئەلبومەکە لەلایەن خۆیەوە تێکست و میلۆدی بۆ دانراوە.

وتیشی، "دووان لەبەرھەمەکان کاری فۆلکلۆرن و من بەشێوەی ستایلی خۆم وتومنەتەوە".

 ئەو ئاماژە بەناوی ئەلبومەکە دەکات و دەڵێ "ڤۆکاپێلا ستایلێکی تایبەتە لەگۆرانیدا کە زۆرتر لەدەنگدا کەڵک وەردەگرێت لەبری ئینسترمێنت و ساز یان ئامێرەکانی تری مۆسیقا".

جەختیش دەکاتەوە کە لەبەرھەمھێنانی ئەو ئەلبومەدا لەسەدا پێنج کەڵکی لەئامێری مۆسیقا وەرگرتوە، لەسەدا ٩٥ کەڵکی لەدەنگی مرۆڤ و ئیفێکت وەرگرتوە.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەش یەکێک لەگۆرانییەکان  بەناوی (ژیان) لەلایەن ھونەرمەند ھەوراز محەمەد کرایە کلیپ.

ستافی بەرھەمھێنانی کلیپی (ژیان) بریتین لە : ‌

تێکست و میلۆدی: حەمید شەریفی

ئارانگیمێنت: ئامانج ئازەرمی

دەنگ و ستۆدیۆ : چیا مەدەنی

دەرھێنانی: ھەوراز محەمەد

مۆنتاژ : خەیبەر رەفیق

ئیلوسترەیشن: سابات عەباس

 

کلیپی (ژیان) لەسەر کەناڵی یۆتیوب په‌خش كراوه‌.

 

حەمید شەریفی لەدایکبوی شاری سنەیە، لەساڵی ١٩٩٦دا وڵاتی ئێرانی جێھێشتوە و ھاتوەتە ھەرێمی کوردستان و دەستدەکات بەنوسینی شیعر، چەند کۆڕێکی شیعری ئەنجام دەدات و لەساڵی ١٩٩٨ئەلبومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە کەھەمو میلۆدییەکانی ھی خۆی بوون، ھەروەھا دەستدەکات بەنوسینی شیعری لیریکی، لەساڵی ٢٠٠٨ دەچێتە وڵاتی سوید و لەوێش دەستدەکات بەنوسینی شیعر بەزمانی سویدی، چەندین کۆڕ ئەنجام دەدات و دەبێتە ئەندامی کانونی نوسەرانی وڵاتی سوید، ساڵی ٢٠١٣ کۆمەڵە شیعرێک بەزمانی سویدی بڵاودەکاتەوە، پاشان لەساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی باشترین تێکستی ھەڵبژاردە بەناوی(سەر ڕەش) لە کێبڕکێی فێستیڤاڵی ساڵانەی گۆڤاری (١٠ TAL) لەژێر تایتێڵی سۆلیداریتێت، وەردەگرێت.

چەند کتێبە شیعرێکی ئامادەی چاپکردنەء حەمید شەریفی چالاکوانی سیاسی رۆژنامەوانییە و بەسێ زمانی کوردی و سویدی و فارسی خەریکی نوسینە و چەند پڕۆژەی ھونەری و کلتوری بەدەستەوەیە کە بەشێکی بەم زوانە دێتە سەر ماڵپەڕ و ماسمێدیاکان.





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad