English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
قايمقامی سلێمانی: زیادەڕۆییەکانی عەلوەی سلێمانی لادەبرێن
2017-08-13 [03:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، لەچوار چێوەی رێکخستنەوەی شار و لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی قۆناغی دووەمی لابردنی زیادەرۆییەکان لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێ دەکات، سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت ڕێگە بە ھیچ زیادەرۆییەک نادەین.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، لەچوارچێوەی ھەڵمەتی رێکخستنەوەی شار لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکان و ھاوکاری شارەوانی و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی، و لە قۆناغی دووەمی لابردنی زیادەرۆیی، بەشێکی زۆر لەو زیادەرۆییانەی لەلایەن بەشێک لە خاوەن قاتعەکانەوە کراوەتە سەر عەلوەی سلێمانی، لابران.

 

گۆران قادر وتیشی: خاوەن نوسینگەکان و فرۆشیارانی سەوزە و میوە دەتوانن تەنھا لە شوێنی دیاریکراوەی خۆیان کار بکەن، بەڵام ھەندێک لە فرۆشیاران زیاتر لەوشوێنەی بۆیان دیاریکراوە ھاتونەتە پێشەوە کە قەرەباڵغی و ئاستەنگی بۆ ھاتوچۆکردن دروست کردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە، ھەندێک لە زیادەرۆیەکان کڕین و فرۆشتن یان دەدرێت بەکرێ. کە مامەڵەکانیان یاسایی نییە و ھەڵمەتەکە سەرجەم ئەو زیادەرۆییانە دەگرێتەوە کە کراونەتە سەر موڵکی گشتی و رێگە بە ھیچ زیادەرۆییەک نادرێت کە سیمای شار ناشرین بکات.

 





ئەم هەواڵە 2821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad