English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یارمەتیدی گەیەندرایه کەمپەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، قوشتەپە، باسرمە، خازر و حەسەنشام
2017-08-13 [04:05 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان ٢٠ تۆن گۆشتی گەیاندە کەمپەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، قوشتەپە و باسرمە.

 

رێکەوتی ١١/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکی خێرخوازییدا بڕی ٢٠ تۆن گۆشتی سوریان بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، کە لە کەمپەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، قوشتەپە و باسرمەدا نیشتەجێن، دابەش کرد.

 

ھاوکارییەکان لەلاین خێرخوازێکەوە دابین کرابوون و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابەشکرا.

 

مانگی سوری ئیماراتی لە رێگای (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە کاروانێک داودەرمانی بۆ ھەردوو بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام دابین کرد.

 

رێکەوتی ١١/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر لە ٢٠٠ کارتۆن داودەرمانیان گەیاندە بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام، کە دەرمانەکان لە لایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە دابین کرابوون.

 

بنکە تەندرووستییەکان لە ناو کەمپەکاندا کێشەی کەمی دەرمان و زۆری  ژمارەی نەخۆشەکانیان ھەیە و بەھۆی گەرما و دۆخی ناوکەمپەوە رۆژانە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە سەردانیان دەکەن.





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad