English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەشی کورتەباڵایانی دهۆک و خاوەن پێداویستیی سلێمانیی کرد
2017-08-13 [04:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمجارە لە شاری دھۆک ھاوکارییەکانی بەسەر کۆمەڵەی کورتەباڵایانی دھۆکدا دابەشکرد.

 

رێکەوتی ١٠/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەڵەی کورتەباڵایانیان لە شاری دھۆک بەسەر کردەوە و ھاوکاری و خۆراکیان پێشکەش کردن.

 

لەو چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا ٢٥٠ کەس سودمەند بوون و ھاوکارییەکانیان بۆ دابین کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی ھاوکارییان پێشکەشی خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە شاری سلێمانی کرد.

 

رێکەوتی ١١/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سمینارییان لەسەر چۆنیەتی بەکار ھێنانی کەلوپەلی خاوەنپێداویستییانی تیابەت لە سلێمانی بەرێوەبرد و دواتر ویلچەیریان پێشکەشی ٥ خاوەن پێداویستی تایبەت کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.





ئەم هەواڵە 964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad