English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
رای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی راگەیاندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان
2017-08-13 [04:21 AM]

ZNA-ھەولێر


 (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕای پارتی له‌سه‌ر ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند و گوتی، پاش دیراسه‌كردن هه‌ڵسه‌نگاندن، خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. 

 

دوێنێ شه‌ممه‌، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دووتوێیی ڕاگه‌یێندراوێكدا، ڕای خۆیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڕافراندۆم بڵاو كرده‌وه‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئایا رای پارتی دیموكراتی وكردستان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی راگه‌یێنداروه‌كه‌ چییه‌؟ له‌ كاتێكدا پارتی دیموكرایتی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردبوو.

له‌مباره‌وه‌، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''له‌ ڕێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆكی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی گۆڕان ئاگادار بووین، هه‌ڵبه‌ت دوای دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی راگه‌یێندراوه‌كه‌یان، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی زانرا، وه‌ڵاممان ده‌بێ و خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگدار ده‌كه‌ینه‌وه‌.''





ئەم هەواڵە 4831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad