English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی سوریا به‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری پێكرا
2017-08-13 [04:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ كۆمپانیای "فلای داماس" رایگه‌یاند، ده‌ست به‌ كارپێكردنی ‌فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر كرا كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ی جێگه‌ی بۆ كردۆته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای "فلای داماس" عه‌مار قادری له‌ لێدوانێكدا وتی، ئه‌و فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ی خۆی جێگه‌ی بۆ كردۆته‌وه‌، له‌ خزمه‌تی هه‌نارده‌كارانی سوریا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاڵای سوری هه‌نارده‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان بكات، به‌تایبه‌ت هه‌نارده‌ی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئارادایه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی سوری محه‌ممه‌د سواح، وتی، ئه‌و فڕۆكه‌ گه‌یاندنی كاڵای سوری خێراتر ده‌كات كه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ پیشانگاكه‌ له‌ نێوان یزنسمانی عه‌ره‌ب و بیانی واژوو ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵای سووری، ژووری بازرگانی و یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران یاداشتێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فلای داماس واژوو كردوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ 20 تۆن كاڵا له‌ سه‌وزه‌وات و میوه‌ و جلوبه‌رگ و شتومه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad