English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جگە لە بەشە فەرمییەکە ٦٨٠ پشکی دیکەی حەج راگەیەندرا
2017-08-13 [04:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی ھەرێمی کوردستان،جگە لە بەشە فەرمییەکە، ٦٨٠ پشکی دیکەی حەجی راگەیاند بۆ ئەوە کەسانەی دەیانەوێت سەردانی حەج بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومەرەی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ ١٣/٨/٢٠١٧ بڕیاری ٦٨٠ پشکی حەج لە دەرەوەی بەشە فەرمییەکەی کوردستان رەزامەندی لەسەردرا".

لەو راگەیەندراوە ھاتووە: "لەبەر ئەوەی کاتەکە زۆر درەنگە و گرفتی گرتنی شوێن لەم ساتەوەختە لە وڵاتی سعوودیە ھەیە، بۆیە دەبێت بە پارەی زیاتر ئەنجامبدرێت".

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرە داواش دەکات ھەر کەسێک ئارەزووی ھەیە حەج بکات، لە ١٤/٨/٢٠١٧ پێداویستیەکان رادەستی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بکات.





ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad