English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە داقووق هێرشێکی دیکەی داعش تێکشکێنرا
2017-08-13 [05:08 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە سنووری داقووق، داعش ھێرشی کردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ: دوای کاژێرێک شەڕکردن، ھێرشەکەیان تێکشکێنرا.

لیوا محەممەد مەلا قادر، فەرماندەی میحوەری داقووقی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان  راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ١٣-٨-٢٠١٧) لە داقووق لە ناوچەی چەمی رۆخانە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە سەرەتادا ٥٠٠ مەترێک پێشڕەویان کرد، دواتر بەتووندی وەڵامدرانەوە ‌و پاش یەک کاژێر شەڕکردن، ھێرشەکەیان تێکشکێنرا".

فەرماندەی میحوەری داقووقی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان باسی لەوەش کرد بەھۆی ئەوەی داعش لە موسڵ وەدەرنراون، ناو بەناو لە ناوچە جیاجیاکاندا ھێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە. "داعش لەناوچەکەدا شوێنێکی دیاریکراویان نییە، تاوەکو ھێرشیان بکەینەسەر، بۆیە ئەمجۆرە ھێرشانە دەکەن ‌و کۆنترۆڵکردنی ئەوەش ئاسان نییە".

لە شەوی ھەیینی رابردوودا داعش لە داقووق ھێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەو ھۆیەوە سێ پێشمەرگە شەھید ‌و چەند پێشمەرگەیەکەیش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad