English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئێران: ئەگەر ئەمریک لێمان هەڵگەڕێتەوە چالاکی ئەتۆمی دەست پێدەکەینەوە
2017-08-13 [05:27 AM]

ZNA- هەولێر


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی دەڵێ، پرۆژەی رووبەروو بوونەوە لەگەل ئەمریكا بەشێك لە ھەنگاوەكانی لێژنەی چاودێری بەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بووە و ئەگەر ئەمریكا لە دژایەتی كردنی ئێران و پێشێل‌کردنی رێككەوتنی ئەتۆمی بەردەوام بێت، دەست بە چالاكی پرۆگرامە ئەتۆمییەكانمان دەكەینەوە.

دوای ئەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی ئێران بە كۆی دەنگ پرۆژەی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ھەڵوێستەكانی ئەمریكای لە ناوچەكە پەسەند كرد، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە راگەیاند، لێژنەی چاودێریكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی بەشێك بوون لەو پرۆژەیە و ئەمەش وەلامێكی توند دەبێ بۆ ئەمریكا و رۆڵی تێكدەرانەی ئەو ولاتە بەرانبەر ئێران.

بە گوتەی ئەرقاچی توانایی ئێران بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئەمریكا یەكجار زۆرە و ئەگەر ئەمریكا خاڵەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی پێشێل بكات، ئێرانیش دەست بە چالاكی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەكاتەوە.





ئەم هەواڵە 3070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad